ڕۆژەڤی ١٨-٣-٢٠١٩

- شاندێکی یەکێتی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان سەردانی مانگرتووانی هەدەپە دەکەن لە هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە.


- ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گروپێکی نوێی هەدەپە دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.- کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی  پەرلەمان هەیە، ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێش نیوەڕۆ.

-گروپی خانمانی مێخەک مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "پەپولەکانی تاریکی" سازدەکەن، بە ئامادەبوونی نوسەری ڕۆمانەکە، ئارام حەمە بۆنخۆش، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ لە سەیدسادق.

-کچە خوێندکارێکی خاوەنپێداویستی تایبەتی شاری کەرکوک، کە هەردوو دەست و قاچی تەواو نییە و باوکی بەزۆر لە خوێندنگا داخڵی کردووە، بەوتەی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگاکەی ئێستا لە ناو 900 خوێندکاری خوێندنگاکەی بووەتە نموونە و هەموو ساڵێک نیشانەی زیرەکی و لێهاتووی پێدەدرێت و یەکێکە لە خەتخۆشترین خوێندکارەکان.

-هاوڵاتیانی سلێمانی، لەگەڵ ئامادەكارییەكانیان بۆ یادی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ و پێشوازییكردن لە ساڵی نوێی كوردی، جەختدەکەنەوە، پێویستە نەورۆزی ئەمساڵ بە جۆشەوە پیرۆز بكرێت و گەلی كورد و لایەنەكانیش لە ناو یەكتردا یەكگرتوو بن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە پیلانگێڕییەكانی دژ بەكورد بگیرێت.

-"پاسدار هاتبوونە ناو هەڵەبجە، بەعسیش بۆ هەڵەبجە دەهات، ئێمە کەوتبووینە نێوان دوو دوژمنەوە"، ئەمە گوزارشتی دایە حەلیمەیە لەو دۆخەی کە لە ڕۆژانی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا لە هەڵەبجە تێیکەوتبوون، دایە حەلیمەش هاوشێوەی هەزاران کەسی دیکەی هەڵەبجە، خاوەن سەرگوزشتەیەکی تراژیدی و کارەستباری سەردەمی کیمیابارانە و بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

- لێکۆڵەرێکی سیاسەتی نێودەوڵەتی، پێیوایە ئێستا تورکیا لەسەر کەسێک بەڕێوەدەچێت و هەر وڵاتێکیش لەسەر کەسێک بەڕێوەبچێت، وڵاتێکی هەمیشە لاوازە، لەبارەی سیاسەتی بەرامبەر بە کوردیش دەڵێت: تورکیا لەسەر نکۆڵیکردن لەکورد دامەزراوە و تا ئێستاش لەسەر ئەوسیاسەتە بەردەوامە.

- بەشێک لەو گەشتیارانەی بۆ سەیرانکردن ڕوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەن، بێباکن لە پیسکردنی ژینگە و فڕێدانی پاشماوەی زبڵ و خاشاک و دواجار وێرانکردنی ژینگە، ئەوەش گوندنشینانی سنورەکەی نیگەران کردووە و دەڵێن: بەهۆی خواردنی نایلۆنە بەجێماوەکانەوە، ئاژەڵەکانیان مردار دەبنەوە.

- هونەرمەند ڕۆتیندا یەتکینەر، بەشداری لە نەورۆزی ئەمساڵی بناری قەندیل دەکات و دەڵێت: گەلی کورد پێویستە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز بکەن، چونکە نەورۆز بووەتە نیشانەی بەرخۆدان. پێشیوایە، بەهۆی مانگرتنەکانەوە، نەورۆزی ئەمساڵ واتایەکی تایبەتی هەیە.

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەلایەن لیژنەی باڵای نەورۆزەوە سەرجەم چالاکیەکان و شوێن و کاتی دەستپێک ئاشکرا دەکرێت.

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، لە قاوەخانەی کلتوری فەرمانبەران لە شاری سلێمانی، پێشناگایەکی کاری دەستی ژنان و ژنێکی شێوەکار دەکرێتەوە.