ڕۆژەڤی ١٩-١٠-٢٠١٨

* فیلمی ١٤ی تەمموز، کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد هاشم ئایدەمیرە، باس لە ئازار و ئەشکەنجەی پێشەنگانی پەکەکە دەکات لە زیندانی ئامەدی باکوری کوردستان، ئەم فیلمە تاوەکو ئێستا بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی بەدەستهێناوە.. بەڤیدیۆ


*بورهان شێخ ڕەئوف، نووسەر و چاودێری سیاسیی پێیوایە، کە ئاکەپە و ئەردۆغان بەهۆی ئەوەی جێنشینی دەوڵەتی عوسمانین، ئێستاش چاوی تەماحیان لە عێراق و کوردستانە، دەشڵێت: چەندە کێشەکانی عێراق قوڵترببنەوە، زەمینەی زیاتر بۆ دەستوەردانی تورکیا لە عێراق دەڕخسێت.. بە ڤیدیۆ

* د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری باشوری كوردستان، پێی وایە لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە كورد لاوازبووە، بۆیە بە پێویستی دەزانێت كورد بە یەكگرتوویی بچنەوە بەغدا تا قورساییان زیاتر بێت، دەشڵێت: ئەوەی کورد بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکات کۆنگرەی نەتەوەییە... بەڤیدیۆ

* وێنەی بەشێک لە ستوونەکانی کارەبا و وایەری مۆلیدە ئەهلییەکان لە شەقام و بازاڕەکانی سلێمانی-دا، لە چاوی کامێرای ڕۆژنیوزەوە.