ڕۆژەڤی ١٩-١٢-٢٠١٨

- ئەمڕۆ ١٥ هەمین گروپی هەدەپە لە هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن.


- مانگرتن لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

- لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەل لەناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدایە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان.

- گروپی کیژانی شێوەکاری کفری، یەکەمین فیستیڤاڵی شێوەکاریی خانمانی کوردستان ساز دەکات، کە ئەمڕۆ و سبەی کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت لە شارۆچکەی کفری..بە ڤیدیۆ

- کاتژمێر ١١ لە گەڕەکی بەرکێوی سەیدسادق، کارگەیەکی دوورینی جلوبەرگ دەکرێتەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی YAO بە دیاری دەدرێیت بە ژمارەیەک گەنج..بەڤیدیۆ

- لە کافتریای ئەمنەسورەکە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی نەرمین عوسمان بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ...بەڤیدیۆ

- ناوەندی کلتوریی چۆمان سیمینارێک سازدەکات بۆ "فەتاح حەسەن قەڵاتی" ڕۆژنامەنووس و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری گەشتوگوزاری ژینگەیی بە ناونیشانی؛ (پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی لە باڵەکایەتی) ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی کەلتوریی چۆمان.

- ئەو چوار هەزار سودمەندەی گوندی کۆری لە هەولێر، کە تا ئێستا چارەنوسی پێدانی خانوەکانیان نادیارە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ لە بەردەم پارێزگای هەولێر گردەبنەوە..بەڤیدیۆ

- چینوتوێژە جیاوازەکانی شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی مەخمور و شەنگال شەرمەزار دەکەن و ڕایدەگەیەنن، ئامانج لەو هێرشانە هەموو گەلی کوردە، نەک بەتەنها لایەنێکی دیارییکراو.. بە وێنە

- ئه‌ندامێکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومه‌تی عێراق جگه‌ سەرکۆنەکردن هیچ هه‌ڵویستێکی تری نه‌بووه‌ له‌سه‌ر بۆردومانه‌کانی تورکیا، داواش دەکات کە حکومەت له ‌ڕێگای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و په‌رله‌مانی وڵاتانی دیکەوە، فشار له‌سه‌ر تورکیا بکات، پەرلەمانتارێکی هەرێمیش بە ئەرکی پەرلەمانی دەزانێت فشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێم و ناچاری هەڵوێست وەرگرتنی بکات..بە ڤیدیۆ

- ده‌ستگێڕه‌کانی شه‌قامی سالم 'سه‌هۆڵه‌که‌' بە لابردنی عەرەبانە و شوێنی کارەکانیان نیگەرانن و ڕەخنەش لە خۆیان دەگرن، کە ناتوانن ڕێنماییەکانی شارەوانی جێبەجێبکەن، داواش دەکەن کۆشکیان بۆ دروستبکرێت، لە بەرامبەریشدا شارەوانی سلێمانی بەڵێنی پێداون داواکانیان جێبەجێ بکەن..بە ڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیریی چالاکییەکانی مانگرتن بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەکەن و دەڵێن، "خاوەندارییکردن لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداریکردنە لە ئاشتی". باس لەوەش دەکەن، کوردستانێکی ئازاد بە ئازادیی ئۆجالان دروست دەبێت..بەڤیدیۆ