ڕۆژەڤی ١٩-٢-٢٠٢٠

- کاتژمێر ١:٠٠، لە شارۆچکەی ڕانیە پرسەی شەڕڤانێکی یەپەگە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت...بە ڤیدیۆ


- بۆ بەرزڕاگرتنی یادی چوار شەهیدی تێکۆشەری شاری کەرکوک، شەهید زەریان جودی و ئیبراهیم حەبیب و ئارام کەرکوکی و ناڤدار کەرکوکی، کە لەڕۆژئاوای کوردستان لەسەرێ کانی شەهید بوون، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان هەڵدەسین بە سازدانی مەراسیمێک لە هۆلی لوبنان، کاتژمێر ٢:٠٠...بە ڤیدیۆ

- باوکی ئەو منداڵە حەوت ساڵانەی کە لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوو، دەستدرێژی سێکسی کرایەسەری، دەڵێت: ئەو کەسانەی تاوانباربوون بەدەستدرێژی سێکسی بۆ کچە حەوت ساڵانەکەی ئێستا ئازاد کراون، کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم پاڕکی شانەدەر لەشاری هەولێر لەوبارەیەوە قسە بۆ میدیاکان دەکات...بە ڤیدیۆ

- جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گوندەکانی سنووری دەڤەری باڵەکایەتی زستانێکی سەخت و بێ سووتەمەنی و کارەبا' پێویست بەڕێدەکەن...بە ڤیدیۆ

- بەڕێوبردنی پرۆژەکانی پارێزگای كەركوك چاودێرییەکی ئەوتۆیان لەسەر نییە، چونکە ئەرکی چاودێریکردن دراوە بە پەرلەمانتان، ئەوانیش دەڵێن ناتوانن وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان هەبێت، ئەندامێكی ئەنجومەنیش دەڵێت پەرلەمانتاران ناتوانن چاودێری كارەكان بكەن، چاودێرێکیش وتی: ڕوونە پەرلەمانتاران دەستێكەڵاو دەکەن لەگەڵ ئیدارەی شارەكە بۆ چاوپۆشیكردنی لە گەندەڵیی...بە ڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی هەڵەبجە و سەیدسادق دەڵێن، هیچ بەڵێنێکی دوای خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات جێبەجێ نەکران، دەشڵێن ئێستا دۆخەکە لە ١٧ شوبات زۆر خراپترەوە، "ئەگەر داخوازییەکانی ١٧ شوبات جێبەجێ بکرایەن ئێستا خەڵک بۆ دەبەیەک نەوت و بتڵێک غاز بەدیار حکومەتەوە نەدەوەستا"...بە ڤیدیۆ

- وەستا ڕەسوڵ، داوا دەکات هێزێکی هاوبەشی سەربازیی پێکبهێنرێت، دەشڵێت، حکومەت، پەرلەمان بێت یان کەنەکە جیاوازیی نییە و گرنگە یەکێتی نەتەوەیی پێکبێت، هاوکات باس لەوە دەکات، کە لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوک گەریلا چووەتە شارەکە و دژی داعش ڕۆڵی گرنگیان هەبووە.

ک.س