ڕۆژەڤی ١٩-٣-٢٠١٩

-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، هونەرمەند دیار دێرسیم، سەردانی مانگرتووانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر دەکات.


-پێشانگایەکی شێوەکاریی، کاری دەستی، پێشانگای کتێب، خوێندنەوەی شیعر، پێشکەشکردنی شانۆ و خواردنی کوردەواریی، لە سەکۆی ئازاد لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە، کاتژمێر ١٠:٠٠.


-یەكێتی كەمئەندامانی کوردستان، لە بارەگای خۆیان لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدەدەن، تایبەت به  ژیانی كەمئەندامان و حكومه تی ئاینده و ڕاسپاردەیان بو سه رجەم حیزبەكان، کاتژمێر ٤:٠٠.
-بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی دانوستانکاری پارتییە بێنە سلێمانی و لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەو حزبە کۆدەبنەوە.


-ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەکان، کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
-وەرزی بەهار لە قەندیل نیشانەکانی هاتنی دەرخستووە و هاوڵاتیانیش هەم گیا بەهارییەکان کۆدەکەنەوە و هەم ڕەز و باخ و زەوییەکانیان بۆ وەرزی بەهار ئامادە دەکەن، لەگەڵ ئەوەی نیگەرانن لە بۆردوومانکردنی ناوچەکەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڵام دەستبەرداری ڕەزو و باخ و گوندەکانیان نابن و بەردەوامن لە کارەکانیان.


-به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی گه‌رمیان، پێیان وایه‌، دروستبوونی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ده‌توانێت ڕێگیریی بكات له‌و هه‌موو پلانگێڕی و داگیركارییه‌ی توركیا و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی بۆ سه‌ر كوردستان، هەروەها دەڵێن: به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بەهێز دەبێت.


-د. هۆشیار عومەر، بەرپرسی ژوری پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: کورد ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە کۆتایی هێنان بە داعش، ئەمە سەرمایەیەکە دەبێت وەبەرهێنانی تێدا بکرێت، هەروەها دەڵێت، کە دەبێت خۆمان بۆ ئایندە ئامادەبکەین پشت بە نەتەوە و خەڵکی خۆمان ببەستین، نەک بە وڵات گەلێک کە بەرژەوەندی نەتەوەی ئێمەیان ناوێت.


-محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست، گرنگیی یەکگرتوویی کورد هەڵدەسەنگێنێت، بەلاشییەوە گرنگە کورد لەسەر حسابی کورد ڕێککەوتن نەکات، ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانیش بە گرنگ دەزانێت و بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا و دەشڵێت: ئۆجالان بەرپرسی دۆزی کوردە، گۆشەگیرکردنی ئەو هەموو هەنگاوەکان دەوەستێنێت.


-دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كەجەكە، ڕایدەگەیەنێت، "توركیا لە لاوازترین قۆناغدایە و ئەگەر وەڵامی لەیلا گوڤەن و مانگرتووان نەداتەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگرێت ئەوا لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕووبەرووی داڕوخان دەبێتەوە".


-هاوڵاتیانی هەولێر هیواخوازن جەژنی نەورۆز، ببێتە مایەی  لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخستنی نێوماڵی كورد و داواش دەكەن لایەنەكان بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی بكەنە كاری لە پێشینەیان و دەروازەیەك بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی.