ڕۆژەڤی ١٩-٤-٢٠١٩

- ئەمڕۆ گروپێکی نوێ، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لە بارەگای نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.


- پێشەنگایەکی فۆتۆگرافیی بۆ چوار فۆتۆگرافەر دەکرێتەوە لە چۆمان، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە.

- لە سنووری سۆران توندوتیژییەکانی سەر ژنان زیادیکردووە و بۆ کۆتاییهێنان بەو توندوتیژییانەش، سزادانی تاوانباران بە چارەسەرێکی سەرەکیی دەزاندرێت، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

- عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڕایدەگەیەنێت، کە "تورکیا زۆر خراپ دەستی ناوەتە بیناقاقای گەلی کورد لە باشور بەتایبەتیی، داگیرکاریی تورکیا تەنیا ڕووە سەربازییەکەی زەقە و باسی لێوەدەکرێت، بەڵام لەزۆر ڕووی دیکەوە داگیرکاریی دەکات"، دەشڵێت:"تەنها یەکگرتوویی دەتوانێت ئەم گەلە ڕزگار بکات"، چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنیوز لەگەڵ عەبدوڵای کوێخا موبارەک.

- گرنگیدانی بەشێکی زۆر لەکەناڵە ئاسمانیی و ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە زنجیرە فیلمە بیانییەکان و بە تایبەت تورکییەکان، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نیگەران کردووە و پێیانوایە بوونەتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بە پێویستیشی دەزانن، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێگرییان لێبکەن و گرنگیی بە بەرهەمی ناوخۆ بدەن، بە ڤیدیۆ.

- کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و لوڕستان بەتایبەت، لە شاری سلێمانی بەردەوامە، ڕێکخەرانی کەمپەینەکەش داوادەکەن، کە هەمووان بەهانای لوڕستاوە بچن.

- فەرماندەی مەیدانی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق دوای چەند ڕۆژ لە گەیشتنی هێزەکانی بۆ ئێران، گەیشتە خوزستان و لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کۆبووەوە، ڕاپۆرتێکی شیکاریی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

د.ع