ڕۆژەڤی ١٩/٥/٢٠١٩

-مەراسیمی دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت، لەسەر مەزارەەی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.. بەڤیدیۆ


-گەورەترین ئیڤێنتی زنجیرە فیلمی کوردیی بەڕێوەدەچێت، کە پێکهاتووە لە ٨٠ زنجیرە بە ناونیشانی 'بەختە باران'، لە دەرهێنانی نیاز لەتیف، لە هۆتێل داوا، کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە، لە شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ

-لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن..کاتژمێر ١١:٠٠ بە ڤیدیۆ

-دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ناوی کاندیدەکانی سەرۆکی هەرێم ڕادەگەیەنێت.

-لە کەرکوک ماڵی ڕۆشنبیریی بەهاوکاریی هۆبەی پۆلیس، کۆڕێک دەبەستن سەبارەت بە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر.. کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانیی، بە ڤیدیۆ

-بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی  ماوەی چەند ڕۆژێکە لەخانەقین هاتوەتە ئاراوە و ڕووی لە زیاد بوونە، کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەماڵی سەلام کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوە دەچێت.

-کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی، بەشێک لە عارەبانچییەکان و دەستگێڕەکانی ھەولێر دژی دەستبەسەرداگرتنی عارەبانەکانیان، لەبەردەم قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.. بە ڤیدیۆ

-لە شاری سلێمانیی نزیکەی ٧٠ ساڵە زەڕەنگەریی بوونی هەیە، زەڕنگەرەکان بە ماندووبونێكی زۆر و چەندین قۆناغی جیا جیا پارچەیەکی دیاریکراو لە زێڕ درووست دەکەن، بەڵام ئەوانیش بەهۆی هاوردەکردنی زێڕی ئامادەکراوەوە، خەمی لەناوچوونی پیشەکەیانە..ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە، بەڤیدیۆ

-دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێک لە سەرکردەکانی کورد تێپەڕدەبێت، ڕۆژنیوز کورتەیەک لە ژیان و تێڕوانین و کارە سیاسییەکانی ئەو سەرکردەیەی کورد بەبیردێنێتەوە.

-چاودێرانی سیاسیی دەڵێن، هەر لایەنێک دەستی سووربێت بە خوێنی ڕۆڵەی کورد، هەڵەیەکی سیاسیی دەکات و مێژووی خۆی ڕەش دەکات، نەبوونی کۆدەنگییش بە هۆکاری پەرەسەندی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەزانن و، دەشڵێن: ئەگەر یەکگوتارییمان هەبووایە، نەک دەوڵەتی تورکیا، هیچ دەوڵەتێکی دیکە نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان.. لێدوانی تایبەت. بەڤیدیۆ

-پەرلەمانتارێکی بەسرە دەڵێت: تا ئێستا جوڵەی شەقامی بەسرە بەردەوامە بۆ بوون بە هەرێمێكی سەربەخۆ.. لێدوانی تایبەت.. بەڤیدیۆ