ڕۆژەڤی ١٩/٩/٢٠١٨

*جوتیارانی دۆڵی شاورێ لە ئێستادا سەرقاڵی بڕینەوە(شکاندنەوە)ی بەرهەمی توتنن، کە چەندین مانگە خزمەتی دەکەن.. بە ڤیدیۆ


*قائیمقامی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەڵێت، کە بەپارەى پترۆدۆلار چەندین پڕۆژەیان لە چەمچەماڵ ئەنجامداوە، چالاکوانێکى ئەو شارەش دەڵێت، کە هێشتا کەموکورتى زۆر هەیە لە چەمچەماڵدا و هەر پارەیەکیش هەبێت حزب بۆ مەرامى خۆى بەکارى دەهێنێت.. بەڤیدیۆ

*ئامەد شاهۆ، ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، دەربارەی هێرشەکانی ئێرانڕایدەگەیەنێت، کە هێرش بۆسەر کورد وەک خۆکوژیی سیاسیی وایە.

*لەو کارنامەیەى کە لایەنەکان بۆ کارەکانیان لە چوارساڵى داهاتووى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، بەڕوونى باس لە داگیرکارى و بۆردوومانەکانى تورکیا و ئێران نەکراوە لە هەرێمى کوردستان، بەلام زۆربەیان باسیان لە بەهێزکردنى پەیوەندیەکان کردووە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ.