ڕۆژەڤی ١ی ئایاری ٢٠١٩

- لەناو بازاڕی هەولێر گردبوونەوەی کرێکاران بەڕێوەدەچێت بە بۆنەی ١ی ئایارەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ


-هەر لە هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، ڕێپێوانێکی فراوان ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی، لەبەردەم کۆمیتەی پارێزگای هەولێری کۆنی حزبی شیوعی کوردستانەوە تا باخی شار..بەڤیدیۆ

- لە شاری هەڵەبجە حزبی شیوعی کوردستان و کۆمپانیای گارێکس بە سەرپرشتی شارەوانی هەڵەبجە یادی ١ی ئایار دەکەنەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، بەڤیدیۆ

-هەر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە و ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ٠٣:٠٠ بەڤیدیۆ

- هەر بە بۆنەی ڕۆژی ۱ی ئایارەوە، سەندیکای کرێکارانی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان دەبێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ لەبەردەم سەندیکای هەڵەبجە.. بەڤیدیۆ

-یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆیی کەرکوک خولی جیهاد دڵپاک بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە کەرکوک.. بەڤیدیۆ

-ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت فیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بە بەشداری کلتورە جیاوازەکان بەڕێوەدەبات، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە باخی گشتیی شاری سلێمانی.. بەڤیدیۆ

- بە دروشمی "بە ژنانی ڕەنجدەر و زانا، کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو بونیاد دەنێین" ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەری گەرمیان، بە ئەنجامدانی سیمینارێک ۱ی ئایار پیرۆز دەکەن، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە کەلار..بە ڤیدیۆ

-ماڵی گەنجانی کەلار لە ڕۆژی ١ی ئایاردا، ڕێز لە چەند ژنێکی کرێکاری کەلار دەگرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩.. بەڤیدیۆ

-ڕۆژی فیستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ لە باڵەکایەتی کاتژمێر ١٠ تا ٥ی ئێوارە.. بەڤیدیۆ

- تەڤگەری ئازادیی سەردانی حزبی شیوعی دەکات بە بۆنەی ڕۆژی ١ی ئایارەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە کەرکوک.. بەڤیدیۆ

-لە هەولێر فیستیڤاڵی سورچییەکان بەڕێوەدەچێت.. بەڤیدیۆ

-هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ژیانی ئەو کەسانەی خستووەتە مەترسییەوە کە لە سنووری برادۆست بژێوییان لەسەر کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریی پەیدا دەکەن، ئەو هاوڵاتییانە دەڵێن: چەندین جار بەهۆی مەترسی فڕۆکەکانی تورکیاوە نەمانتوانیوە بچین بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا.. بەڤیدیۆ

-هاوڵاتیانی سلێمانی نیگەرانن لە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بەشێکیان پێیانوایە، ئەگەر حزبەکان بەژرەوەندیی خەڵکیان لەبەرچاو بگرتایە پێکهێنانی حکومەتیان ئەوەندە دوانەدەخست، بەشێکی دیکەشیان بێ ئومێدن لە کابینەی نوێ و دەڵێن: پێکهاتن و نەهاتنی حکومەت کاریگەریی لەسەر گوزەرانی خەڵک نییە.. بەڤیدیۆ

-ژنانی هەڵشو لە سنوری شارەدێی قەڵادزێ، سەرەڕای ئیشوکاری ماڵ، بەردەوامن لە کاری دەستڕەنگینیی و بە توناکانی خۆیان جلی کوردی دروستدەکەن، ئەوان قەیرانی دارایی و بێ بازاڕیی بەرهەمەکانیان، ساردی نەکردوونەتەوە.. بەڤیدیۆ

-بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، کرێکارانیش دەڵێن، لە دۆخێکی سەختدا کار دەکەن، دەشڵێن: کرێکار هەیە ئەمڕۆ ئەگەر کارێک پەیدا نەکات، ئێوارە منداڵەکانی نانیان نییە بیخۆن!.. بەڤیدۆ

-کرێکاران لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژی ١ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆز دەکەن، بەڵام لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کریکاران سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیانیان، لەم ڕۆژەدا دەستگیردەکرێن و ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێن.ڕاپۆرتی تایبەت.