ڕۆژەڤی ١/١٠/٢٠١٨

*ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ٢٤ کاندیدی سەرۆک کۆماریی کردبوو، کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی ئەنجومەنەکە ئامادە بن، پێدەچێت، ئەمڕۆ لەوکاتەدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو کاندیدانە بەڕێوەبچێت.


*شوان محەمەد ڕۆژنامه‌نووس پێیوایه‌، هێشتنەوەی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە زینداندا، دەستدرێژییه‌ بۆ سەر هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەڵگه‌نامە نێودەوڵەتییەکان و یاسا و ڕێسا ئەرزیی و ئاسمانییەکان، بەپێویستیشی دەزانێت، کە بزووتنەوەیەکی جه‌ماوه‌ریی بۆ ئازادکردنی ئۆجالان دەستپێبکات.

*دانیشتوانی برادۆست هاتنی سوپای تورکیا بۆ گوندی شاپان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و ده‌ڵین، به‌پرسی هاتنی سوپای تورکیا حکومه‌تی هه‌رێم.