ڕۆژەڤی ١/١١/٢٠١٨

*ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیە و لە بارەگای کۆنگرەی ستار لە شاری سلێمانی سمینارێک بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە ڤیدیۆ.


* ئینیستیوتدی پەی، كۆنگره‌یەکی ڕۆژنامه‌وانی به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرتی چاودێری هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئەنجامدەدریێت، لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە.. بە ڤیدیۆ

* ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادیەکان، کۆنگرەیکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات بۆ خستنەڕوی ڕاپۆرتێک و چەند داواکاریەک لەبارەی گرفتەکانی خەڵک وەک:پاشەکەوتی موچە و بودجەی٢٠١٩عێراق و نرخی سووتەمەنی، لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی، کاتژمێر ١١:٠٠.. بە ڤیدیۆ

کۆمەڵێک چالاکوان لە پارکی نالی تەنیشت کتێبخانەی گشتی گردبونەوەیەک دەکەین دژی بەهەدەردانی سامانی گشتی بەخشینی 48 ملیۆن دینار بە هەر پەڕلەمانتارێک و بەردەوامی سیستمی پاشەکەوت.

*لە پارکی نالی شاری سلێمانی، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی پشتیوانی کۆبانێ ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٤:٠٠.. بە ڤیدیۆ

* بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لێدوانێکی هەیە سەبارەت بە سزادانی باندێكی گەورەی  تیرۆریستانی داعش ئەمیری گروپەكەشیان تێدایە، لەبارەگای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، کاتژمێر ١١:٠٠.. بە ڤیدیۆ

* ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دەكات، پێی وایە تا خوێندنەوەی یەكەم لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نەكرێت، گفتوگۆی نێوان لایەنە كوردییەكان و بەغدا ناكرێت، دەشڵێت: سوننە و شیعە كۆكن بودجەی کورد نەبێتەوە بە ١٧% .بە ڤیدۆ.

* سەرۆكی لیژنەی ژنان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ترسی لە نەمانی لیژنەی تایبەت بە كاروباری ژنان هەیە، پێی وایە نەمانی لیژنەی ژنان لە پەرلەمان كاریگەریی لەسەر دۆخی ژنان دەبێت، داواش دەكات خولی پێنجەمی پەرلەمان كار بە بڕیاری نەهێشتنی لیژنەی ژنان نەكات. بە ڤیدۆ.

* دوای ئەوەی ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی پەسەندكرد، پێویستە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا بانگهێشتی پەرلەمان بكات بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێ، یەكەم كاریشی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەبێت، بەدواداچونێکی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.