ڕۆژەڤی ١/١/٢٠١٩

تا دێت داواکارییەکانی ڕاگرتنی پەخشکردنی دراما تورکییەکان لە کەناڵەکانی باشوری کوردستان زیاد دەبێت، بەشێک لە توێژە جیاوازەکانی چەمچەماڵیش کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو درامایانە دەخەنەڕوو، هاوکات داواش دەکەن گرنگیی زیاتر بە درامای کوردیی بدرێت، راپۆرتێکی ڤیدیۆیی ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.


  • چاودێرێکی سیاسیی دەڵێت: ئەگەر ئێمە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان نەوەستینەوە، بەواتای ڕادەستبوونی نەتەوەی کورد دێت، چونکە ئەوان دەیانەوێت لە کەسایەتیی ئۆجالاندا نەتەوەی کورد ڕادەست بەکەن، پسپۆڕێکی یاساییش گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە پێچەوانەی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێت. بە ڤیدیۆ
  •  
  • قادر رەزگەیی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکات، کە پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق ڕێگربووە لە جێبەجێنەکردنی بڕیاری دەرکردنی سوپای تورک لە باشوری کوردستان، داواش دەکات خەڵک دژی داگیرکاریی تورکیا بێنە دەنگ.بە ڤیدیۆ
  •  
  • باکوری شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، شوێنی یەکێک لە ئەشکەوتە هەرە دێرینەکانی ئەم ناوچەیەیە، ئەویش ئەشکەوتی "بەستوون"ـە، کە ناوەوەی ئەشکەوتەکە جۆرێکی دەگمەنی کریستاڵی تێدایە.ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.