ڕۆژەڤی ١-٦-٢٠١٩

-پێکهاتەکانی شارۆچکەی سۆران، ئیدانەی ئۆپەراسیۆن و داگیركارییەکانی توركیا لە خاكی باشوری كوردستان دەكەن، ڕاشیدەگەیەنن، کە تورکیا دەویەوێت لە برادۆستەوە بچێتە سۆران و لەوێوە ئۆپەراسیۆن بۆ قەندیل بکات، دەشڵێن: هێزە ناوخۆییەكان چاوساغی بۆنەكەن توركیا دووچاری شكست دەهینێت.


-بەردەوام ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کاردەکەن یان لەژێر ناوی شت فرۆشتن سواڵ دەکەن زیاددەکەن، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: بەشێک لەو منداڵانە بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر، دەشڵێت: کۆنترۆڵکردنی دیارەدەکە زۆر گرانە، چالاکوانێکی بواری منداڵانیش دەڵێت: ئەو منداڵانە خۆیان نایانەوێت ئەو کارە بکەن و بەکاردەهێنرێن.

-لافاوەکەی پایزی ڕابردو زیانێکی زۆری بە ڕێگا و بان و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیانی بناری قەندیل و تۆڕی کارەبای سنوورکە گەیاند، هاوڵاتیان داوا دەکەن حکومەتی هەرێم ئاوڕیان لێ بداتەوە، سەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش دەڵێت، هاوکارییەکانی کەجەکە بووە توانیویانە خزمەتی ناوچەکە بکەن.

-بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی  منداڵان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لە کاتژمێر ۰٨:۰۰ی ئەمشەو تا کاتژمێر ۱۱:۰۰ی شەو چەندان گۆڤار و دیاری جۆراوجۆر تایبەت بە منداڵان دەبەخشن بە منداڵان.