ڕۆژەڤی ٢٠-١٠-٢٠١٨

*لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکرێت سەبارەت بەو ڕووداوانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو ڕوویانداوە.. کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


*پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە ئەهوارەکانی باشوری عێراق، لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی دەکرێتەوە، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە. بە ڤیدیۆ

*ئەنجومەنی هاوبەشی سەنتەر و مەڵبەندە ڕۆشنبیرییەکان و کۆمەڵایەتییەکان رادەگەیەندرێت، لە مەڵبەندی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی ساداتی پیر خدری شاهۆ، کاتژمیر ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ  

*پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر کۆتایی دێت.. بە ڤیدیۆ

*کۆبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

*حسێن حەسەن، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال دەڵێت، کە پاش ئەوەی تلعزێر-یان ڕادەست کراوەتەوە، کاری شارەوانی و ئاسایشیان لە شارەدێکەدا دەستپێکردووە.. بە ڤیدیۆ

* شاری سلێمانی، هەر لە کۆنەوە بووەتە جێگایەک بۆ کۆبوونەوەی شاعیران و نووسەران و هونەرمەند و سەرکردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لە ئێستاشدا، پارک و دیوار و شەقامەکانی بووەتە مۆزەخانەیەک بۆ ئەو شاعیر و هونەرمەندانە.. بە ڤیدییۆ

*هونەرمەند بورهان مەجید، بە دەنگە بەسۆزەکەی، هەم خۆشەویستی و هەم ڕەخنە و گلەیی لە دڵی خەڵکدا دروستکردووە، گۆرانییەكانی بۆ خۆشەویستین، سرودەكانیشی بۆ رەخنەیە لە دەسەڵاتداران، بێگومان لەكارە هونەرییەكانیدا خۆشەویستیی نەتەوە و نیشتیمانی لەبرینەكردووە... بە ڤیدیۆ