ڕۆژەڤی ٢٠-١٢-٢٠١٨

-ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر خستنەڕووی ڕاپۆرتی (چاودێریی جێبەجێکردنی یاسای بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیی) دەخاتەروو، لە بینای قائیمقامیەتی هەڵەبجە، کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانیی..بەڤیدیۆ


- زانکۆی هەڵەبجە دیدارى خانمانى شایستە (من دەتوانم) ئەنجام دەدات، بە میوانداریی هەریەک لە نوخشە ناصح ئەحمەد، قایمقامى هەڵەبجە. کوێستان ئەکرەم، سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە. گوڵستان عوسمان،         سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤى هەڵەبجە. ڕەنگین سەلام، بەرپرسی ڕێکخراوى نوێ. د. نیان کامل غفور، مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە، حەمیدە جەمال، چالاکوان. بە بەشداری گروپی میوزیکی سەنتەری گەنجانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانى لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە..بە ڤیدیۆ

- کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە هۆڵی ئاسەواری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کردنەوەی بەشێکی تایبەت بە ئاسەواڕەکانی پێش مێژوو ڕادەگەیەنرێت، کە یەکەمجارە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا...بەڤیدیۆ

-گورپێکی دیکەی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١٢:٠٠، بە ڤیدیۆ

- بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری چەمچەماڵ لە شەوی یەڵدا لە هۆڵی چەرموو ئاهەنگێک سازدەکات، بە بەشداری گروپی میوزیکی مەستورە ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ی شەو لە چەمچەماڵ..بە ڤدییۆ

- شانۆیی بەرەو ئەستێرەیەکی دیکە لە کەرکوک نمایش دەکرێت، کاتژمێر ٤ لە هۆڵی چالاکیی خوێندنگاکانی کەرکوک.. بەڤیدیۆ

مانگرتن لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

- لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەل لەناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدایە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان.

- هاوڵاتیانی دەڤەری برادۆستی باشوری کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ سەر کامپی مەخمور و چیای شەنگل، دوپاتیدەکەنەوە، ئەگەر گەلی کورد لەناوخۆیدا یەکگرتووبێت، دوژمنان ناتوانن هێرشی بکەنەسەر.

- کاردانەوە دژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان ئەو هێرشانە لە ڕووی یاساییەوە بە تاوانی نێودەوڵەتی دادەنێن داوادەکەن ببرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمیش دەگرن و دەڵێن: خەڵکی کوردستانیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا.