ڕۆژەڤی ٢٠-٢-٢٠٢٠

 - مەراسیمی بڵاوبوونەوەی کتێبی 'وێرانە خاکی شۆڕشگێڕان' لە نووسینی د.فاروق ڕەفیق بەڕێوەدەچێت، ناوەڕۆکی کتێبەکە خوێندنەوەیەکەی بۆ ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی..کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە ناوەندی غەزەلونووس لە شاری سلێمانی... بە ڤیدیۆ


- لەبەرامبەر نەگەیاندنی خزمەتگوزاریی و پشتگوێخستنی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک، دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لای داواکاری گشتیی داوای یاسایی لەسەر حکومەت و پارێزگاری هەولێر تۆمار دەکەن، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە شاری هەولێر... بە ڤیدیۆ

- پێشانگای 'چاپی یەکەمی بەرگێک' بۆ بەهرەدار شیرین جەلال دەکرێتەوە.. لە گەلەریی ئازاد شەوقیی لە سلێمانی، کاتژمێر ١٠:٠٠... بە ڤیدیۆ

-  کاتژمێر (١٠) دەیەمین دانیشتنی دادگایی کەیسی سێوان قادرە لە دادگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت... بە ڤیدیۆ

- لە ساڵی ٢٠١٨دا قەیسەری کەرکوک سووتا، هەرچەندە گومانێک هەبوو کە دەوڵەتی تورک دەستی لەپشت سووتانەکەوە هەبێت، بەڵام پشتڕاست نەکرایەوە، هەردوای سووتانە کونسوڵی تورکیا چووە بازاڕەکە و وتی ئەوان نۆژەنی دەکەنەوە، ئێستا چەندین مۆرکی دەوڵەتی تورک لە بازاڕەکە دراوە و سیمای پێشووی لەدەستداوە... بە ڤیدیۆ

- زیاتر لە حەوت مانگە دەسەڵاتدارانی هەولێر گەمارۆیان خستووەتە سەر کامپی مەخمور، ئەمەش بووە بەهۆکاری زیاتری هێرشی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورک، تا ئێستا پەرلەمانیش بە فەرمی هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، پەرلەمانتاران داوا دەکەن، گەمارۆکە لاببرێت، دەشڵێن بەدوواداچوونی بۆ دەکەن... بە ڤیدیۆ

-  بەرەو بەهارو نەورۆز دەڕۆین، وەک هەمیشە بازاڕی جلی کورد لە شارەکانی هەرێم گەرم بووە، ئەمساڵ خواست لەسەر جلی کوردی زیاترە و خەڵکی خۆی بۆ جەژن و بۆنە نەتەوەییەکان ئامادە دەکات... بە ڤیدیۆ

- بەپێی دوایین ئامارەکان زیاتر لە ٥٧ ملیۆن کەس لە ئێران مافی دەنگدانیان هەیە و لە ٣١ پارێزگا ٢٠٨ بازنەی دەنگدان دیاریکراوە، بایکۆتی هەڵبژاردنیش ڕۆژەڤی سەرەکی ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانە.

- سنووری قەڵەمڕەوی لە هەمەدان و ئیلامەوە تا موسڵ و ئامێدی درێژ بووەتەوە، زیاتر لە ٧٠٠ ساڵ قسەی پێکراوەو زمانی فەرمی زۆربەی کوردستان بووە، کتێبە پیرۆزەکانی ئایینی یارسان و زەردەشت و سەدان دەقی شیعری و ئەدەبی و مێژوویی پێ نوسراوەتەوە، تا ناوەڕاستی مێرنشینی بابانەکانیش شێوەزاریی گۆران'یی وەک زمانی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، کە هەورامیی بەشێکی سەرەکیی زاراوەکە بووە... بە ڤیدیۆ

ک.س