ڕۆژەڤی ٢٠-٤-٢٠١٩

-پێشانگای کۆکاری هونەرمەند سیروان ڕەئوف دەکرێتەوە لە قاوەخانەی کەلتوری فەرمانبەران لە سلێمانی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ.. بە ڤیدیۆ


- گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال نوێترین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە بە ناونیشانی من بۆ کوێ بڕۆم؟ ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە هۆڵی تایتانیک لە سلێمانی.

- ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی فیستیڤاڵی گەلاوێژە و خەڵات دابەش دەکرێت، لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی، کاتژمێر ١٠ تا دوانیوەڕۆ.

-لە سلێمانی گروپێکی نوێ دەست بە مانگرتن دەکەن.. بە ڤیدیۆ

-یەکەمین کۆنفرانسیی شارەوانیی شەنگال دەست پێدەکات.. بە ڤیدیۆ

-لە بەغدا کۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەدەچێت.

- گوندی نۆرێ، لە گوندێکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، سروشتێکی دڵڕفێن و جوانی هەیە، لە وەرزی بەهاردا کانیاوەکانی دەژێنەوە و گوندەکەش بە تەواوی بەرگی سەوز دەپۆشیت و گوڵاڵە سورە و گوڵەبەهارییەکانی دیکە، جوانییەکانیان دەخەنە نێو دیمەنە ئەفسوناوییەکەی گوند و هەموویان پیکەوە سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشن.. بە وێنە

- توێژە جیاوازەکان، بەشێکی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی توکیا بۆسەر کوردستان دەگەڕێننەوە بۆ لاوازی حزبەکانی باشوری کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا و دەڵین، کە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم، لەبەر لاوازی و بەرژەوەندی شەخسی و حزبی خۆیان، کەوتوونەتە ژێر ئەجیندای تورکیاوە، ئەمەش ڕێگای بۆ داگیرکاریی تورکیا خۆشکردووە.. بە ڤیدیۆ

- پەنابەرانی ئێزدی لە کامپی ئاشتی لە سنوری سلێمانی لە دۆخێکی خراپدا دەژین و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ زیدی خۆیان، بەڵام بەهۆی لە دەستدانی ماڵوحاڵیان، کە لە لایەن داعشەوە وێران کراوە، ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوان داوای هاوکاریی دەکەن.. بە ڤیدیۆ