ڕۆژەڤی ٢٠/٥/٢٠١٩

- کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو لە شاری هەولێر، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ئاری ڕەفیق، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە ناونیشانی (وێنە و مانشێت وەک یەکێک لە پاڵنەرەکانی توندوتیژی) بەڕێوەدەچێت..بەڤیدیۆ


- ئەمڕۆ کاتژمێر (١٠)ی بەیانی پادێ سەردانی زەردەشتییەکان دەکات.. بە ڤیدیۆ

-کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ،  لەسەر دواین رەوش و رێژەی سوتانی زەویە کشتوکالیەکان،  لە پەرلەمان کۆبوونەوەمان لە گەڵ لیژنەی تایبەتمەند هەیە دواتر پرێس کۆنفرسی ڕۆژنامەوانی چارەسەری بە پەلە ئەنجامدەدرێت..بە ڤیدیۆ

-کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی، سمینارێک لەژێر ناونیشانی "ئایندەی عێراق و سوریا لە ملاملانێی نێوان ئێران و ئەمریکادا" بۆ پ.ی سەربەست نەبی ئەنجام دەدرێت.

- وەرزی پاقلە ڕنین لە دەشتی شارەزوور دەستیپێكردووە، جوتیارانیش نیگەرانن لە هاوردەكردنی پاقلەی ئێرانی لەمەرزەكانەوە و دەڵێن:"بەهۆی هاوردەكردنی لە ئێرانەوە، نرخی پاقلەی ناوخۆ دابەزیوە".. بەڤیدیۆ

- مانگرتنی ناسر دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامیی هەیە، وێڕای خراپتربوونی باری تەندروستی، یاگز بە ئیرادەوە درێژە بە چالاکییەکەی دەدات و بە بیستی فراوانتربوونی چالاکییەکانی مانگرتن دڵی خۆش دەبێت و مۆراڵ وەردەگرێت..بەڤیدیۆ

- حاکم ڕزگار محەمەدئەمین، بوونی دەستور بۆ هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت، دەڵێت دەسەڵاتی سیاسی بەشیک لە شەرعییەتی لە دەستورەوە وەردەگرێت، بەڵام نیگەرانیشە لە پێشێلکردنی دەستور و یاسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەڵێت، نە لەعێراق و نە لەهەرێمی کوردستان کار بە دەستور و یاسا ناکرێت.. بەڤیدیۆ

- مامەڵەی خراپی هێزەئەمنییەکانی کەرکوک نیگەرانیی ڕۆژنامەنووسانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن: بێڕێزیی و مامەڵەی خراپمان لەگەڵ دەکرێت بو کەس نییە مافەکانامن بپارێزێت..بەڤیدیۆ