ڕۆژەڤی ٢٠-٥-٢٠٢٠

-لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەی لامەرکەزی سلێمانی دواکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دواتر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدەدات، کاتژمێر ١١:٠٠..بەڤیدیۆ


-لە كامپی زانكۆی گه‌رمیان، مامۆستایانی گەرمیان گردبوونەوەی فراوان دژی دژی دواکەوتنی موچە ئەنجامدەدەن، کاتژمێر ٥:٠٠..

لەبەردەم بەرەگای کۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی کوردستان گردبونەوەیەک ئەنجام دەدرێت دژ  بەلێدوانەکانی فەرهاد ئەتروشی پارێزگای دهۆک، کاتژمێر ١٠:٠٠...بەڤیدیۆ

-مامۆستایانی دهۆک دوپاتی دەکەنەوە، کە ئەوان چیتر بێدەنگ نابن لە مافەکانیان و دروشم نابێتە نان بۆیان، ڕەتیشی دەکەنەوە کە وەک دەسەڵات دەڵێت دەستی کەسیان لەپشتەوە بێت، دەشڵێن گرتن و لیدانمان چارەسەر نییە و ژیانی مامۆستا وایلێهاتووە داوای خێر لە خێرخوازان بکات...بەڤیدیۆ

-پشدەر بابەکر چاودێری سیاسی و ڕۆژنامەنووس، بەردەوامی گەمارۆکانی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور، دەگەڕێنێتەوە بۆ بە حزبی بوونی دامەزراوەکانی حکومەت، دەشڵێت: دەبێت پرسی مەخمور ببێتە سەرەتای یەکڕیزی کورد و ئەو یەکڕیزییە پەرە پێبدەین، نەک ببینە بەشێک لە سیاسەتی دوژم، وە دەبێتە کار بکرێت کەیسەکە بکرێتە نێودەوڵەتی.

-بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، چەندین نوسینگەی گەشتیاری زیانیان بەرکەوتووە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت، هیچ پلانێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، خاوەن نوسینگەیەکی گەشتیاریش زیانی وەستاندنی گەشتەکان بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنێت.

-ڕۆژنامەنووس و کادری یەکێتیی، سەرتیپ جەوهەر ئەوەی خستەڕوو، کە بەغدا و هەولێر بەشێوەیەکی مەبدەئیی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەولێر هەموو داهاتەکانی ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام هێشتا ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئەوەی بەغدا لەبەرامبەردا چەند پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، پێشیوایە دەستێوەردانە دەرەکییەکان کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و دەڵێت: کاریگەریی تورکیا بە مامەڵەی هەولێرەوە دەبینرێت...بەڤیدیۆ