ڕۆژەڤی ٢١-١٠-٢٠١٨

*شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ ڕۆژنیوز، باس لە ناوەڕۆک و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە دەکات، کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و باشوری کوردستان پێشکەشیان کرد.. بە ڤیدیۆ


*ئەسپسواریی وەک وەرزشێکی نوێ دێتە شاری سلێمانی و ئارەزوومەندان دەیانەوێت وەک وەرزشێک سودی لێببینن، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز.. بە ڤیدیۆ

*له ‌سلێمانی که‌ وه‌ک ناوه‌ندێکی کلتوریی ناسراوه‌، ماڵێکی کلتووریی هه‌یه‌، که‌ زیاتر له‌ دوو هەزار که‌لوپه‌لی کلتووریی و سه‌دان وێنه‌ی که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی کورد له‌ خۆده‌گرێت.. بە ڤیدیۆ
*کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە ئەنجام دەدەن لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە شاری هەولێر...

*ناوەندی کلتوری چۆمان، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ سیمینارێک بۆ مەسعود عەبدولخالق سازدەکات لەژێر ناونیشانی 'چوارساڵی داهاتووی کوردستان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست'.