ڕۆژەڤی ٢١-١١-٢٠١٨

- لە خوێندنگای ڕەوشتی کچان لە شارۆچکەی کەلار، سیمینارێک ڕێکدەخرێت بۆ دکتۆرە ڕابیعە عەباس، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دەربارەی ۲٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان.


- لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر مانگرتن ڕادەگەیەندرێت دژی.. گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.

-کژارله‌ کافتریای ئه‌منه‌سوره‌که‌ی شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژیی سه‌ر ژنان له کوردستان و ئه‌و  توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان که‌ له‌ ئه‌نجامی داگیرکاریی له‌ کوردستان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ پێشخستنی چاره‌سه‌ری بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی.. کاتژمێر١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ

- بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمی ڕیزبەندیی نیشتیمانیی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ٩:٣٠ لە هەولێر هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر.

- کاردانەوە دژی بڕیارەکەی ئەمریکا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لەو بارەیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆ ڕۆژنیوز قسەیان کرد.. بەڤیدۆ

- پەرلەمانتارانی باڵەکایەتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، لەم خولەدا هەڵوێست و کاری کردەیی دەکەن دژی بەردەوامیی داگیرکاریی و بۆردوومانی سوپای تورک بۆسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان.. بە وێنە

- لە کەرکوکی شاری نەوت، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا بە سستی بەڕێوەدەچێت، بەوتەی هاوڵاتیەک، ١٠ ڕۆژ سەرەی بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی گرتووە و بەرینەکەوتووە، ئێستا دووبارە سەرەی گرتووەتەوە..بەڤیدیۆ

- ئیدانەکردنی هێرش و دەستدرێژییەکانی سوپای دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان بەردەوامە، لەوبارەیەوە هاوڵاتیانی شارەدێی چوارقوڕنە-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین، قسەیان بۆ ڕۆژنیوز کرد، ڕەخنە لە بێدەنگیی حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەگرن.. بە ڤیدیۆ

- لە کەلار، ژنێکی گەنج، ماوەی دوو ساڵە کاری دروستکردن و فرۆشتنی بۆن دەکات، ئەو یەکەم ژن بووە لەو شارۆچکەیە دەست بۆ ئەو کارە ببات، دەڵێت: سەرەڕای هەموو بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەی گرنگە بۆم شکاندنی قۆرخکاریی پیاوە لەسەر ژنان… بە ڤیدیۆ