ڕۆژەڤی ٢١-٢-٢٠٢٠

-ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، نزیکه‌ی شەش هەزار و٧٠٠ زمان له‌ جیهاندا بوونی هه‌یه، له‌ ساڵی ١٩٥٠ـەوه‌ نزیکه‌ی ٢٠٠ زمان له‌ناوچوون، نیوه‌ی ژماره‌ی زمانه‌کانی جیهان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ناوچووندان...بەڤیدیۆ


-پێشانگای شێوەکاریی و خۆشنوسیی"پێشمەرگە" بە بەشداریی خۆشنووسان و شێوەکارانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە گەلەریی ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی..کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ.

-یانەی سیاچەمانە و سەنتەری ژیوا لە هەڵەبجە، لە ڕۆژی زمانی دایکدا کۆڕێک بە ناونیشانی"زمانمان ناسنامەمانە" بۆ هەریەک لە : د.ناجیح گوڵپی، ئاسۆ زەنگەنە، سالم حەسەن و سوهەیب فاروق ساز دەکات..کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە هۆڵی یانەی سیاچەمانە لە هەڵەبجە.

-"زمانی دایک، گرنگیی لە بواری پەروەردە و سیاسەتدا" ناونیشانی کۆڕێکە و بۆ هەریەک لە د.هۆگر، پسپۆری زمان و ئەدەبی کوردیی و مەسعود بابانی، نووسەر و وەرگێڕ ساز دەکرێت. کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە.

-چاخانەی كلتوریی سۆران، ماوەی دوو ساڵە لە سەنتەری شارۆچکە سۆران لە پارێزگای هەولێر کراوەتەوە، هەرچەندە ماوەی کردنەوەکەی کەمە، بەڵام بە شێوازە کوردەوارییەکەی وایلێهاتووە، هەمیشە قەرەباڵغترین چایخانەی سنوورەکەی بێت..بەڤیدیۆ

-لەکاتێکدا سێ ساڵە بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرنەگرتووە، کەچی کۆمەڵێک کۆمپانیا و دەزگای حزبیی بەخێر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن...تایبەت..بەڤیدیۆ

-پارێزەران و مامۆستایانی زانکۆ لە سنووری سۆران، پێیانوایە، کە هیچ بیانوو و پێویستییەک نییە کە سوپای تورک لە باشوری کوردستان بمێنێتەوە، دەشڵێن، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق سنوورەکانی باشوری کوردستان بپارێزێت...بەڤیدیۆ

-لە ٢٩ ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کوردیدا لە باشوری کوردستان، نەتوانراوە کێشە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان کە کارەبا، نەوت و غازە چارەسەر بکرێت، بەڵکو ساڵ لە دوای ساڵ کێشەکان بەردەوامی پێدراوە، دەیان و هەزاران بەڵێن بە هاوڵاتیان درا و هیچیان جێبەجێ نەبوو، لەم بەدووداچوونەدا، ڕۆژنیوز هەوڵەکانی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا تا ئەمڕۆ دەخاتەڕوو..بەڤیدیۆ