ڕۆژەڤی ٢١/٥/٢٠١٩

-مانگرتنەکان لە کوردستان و زیندانەکان و دەرەوە، دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ گروپێکی نوێ لە شاری هەولێر دەست بەمانگرتن دەکەن.. بەڤیدیۆ


-ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، مەکتەبی سکرتاریەتی ( یەکێتی گشتی جوتیارانی کوردستان ) لە بارەگای خۆی لە هەولێر هەڵدەستێ بە ئەنجام دانی پرێس کۆنفرانسێک سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای جوتیارانی ناوچە کوردستانیەکانی( مەخمورو کەرکوک و خانەقین و دوبز ) بەڕێوەدەبات.. بەڤیدیۆ

-هەشت ساڵ پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی پرۆژەیەکی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ مامۆستایان لە گەرمیان دەرکرد، بەڵام جێبەجێنەکرا، دوو ساڵ لەمەوبەر لە کاتی سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ گەرمیان بەڵێنیدا کار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکات، دواجار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەزۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکەدرا و لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا و لە ئێستاشدا پرۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.. بەڤیدیۆ

-یەكێتی نەتەوەیی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئێستا لە هەموو کات گرنگرە، بەوتەی شارەزایان و کە سایەتییە سیاسییەکانیش لەسەر سەرجەم لایەنە سیاسییەکانە کار بۆ سەرخستنی ئەو پرسە بکەن، لەوچوارچێوەیەدا کەریم بەحری، جێگری سکرتێری یەکێتی پەرلەمانتاران بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت..بە ڤیدیۆ

جیاواز لە هەڕەشە و مەترسییەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئەمساڵ بەهۆی بارینی بارانی زۆر و بەفرو سەرماوە وەرزی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان لە قەندیل درەنگ کەوتووە، بەوتەی ئەو کەسانەش کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی گژوگیا، لەو سنورە تا ئێستا زۆرێک لە گیا بەهارییەکان ساوان و تازە سەردەردێنن..بەڤیدیۆ

-ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە، ئەو ڕێکارانی لەماوەی ڕابردوودا بەرامبەر جوڵانەوەی نەوەی نوێ گیراونەتەبەر "پێشێلکارییە"، پێشیانوایە، "ئەم جۆرە مامەڵانە بۆ خەڵکی ڕووندەکاتەوە، کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵیداوە گوتاری ئازاد سەرکووت بکات"..بە ڤیدیۆ

-١٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی شمشاڵ ژەن و گەنجینە گەڕۆکەکەی بۆکان قالە مەڕەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئاوازی شمشاڵەکەی هەر زیندووە، کە هەمیشە ئاوازەکانی پڕبوون لە ڕەسەنایەتی میوزیکی کوردی و ئاوێتەی چیاو سروشتی کوردستان بووە... ڕاپۆرتی تایبەت.