ڕۆژەڤی ٢١-٥-٢٠٢٠

-سەرباری بەردەوامی هێرش و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سیادەی عێراق، بەڵام کازمی لە کارنامەکەیدا بە هیچ جۆرێک قسەی لەسەر نەکردووە و پەرلەمانتارێکی عێراقیش بەم شێوەیە ڕەخنەی لێدەگرێت: "نەنگییەکی گەورەیە بۆ ڕازیکردنی دڵی وڵاتێکی دراوسێ قسە لەسەر دەرکردنی هێزە هاوپەیمانەکان لە عێراق بکرێت، بەڵام لە هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا بێدەنگ بن"...بەڤیدیۆ


-مامۆستایەکی بەشی فەلەسەفە لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەردەوامیی گەمارۆی سەر کامپ مەخمور بە پیلانی دەوڵەتی تورک و وڵاتانی دیکە دەزانێت دژ بە یەکڕیزی کورد، ئاماژە بە دانیشتوانی کامپەکەش دەکات و دەڵێت، ئەوان نەک بارگرانی بن، بەڵکو هاوکاربوون بۆ هەرێمی کوردستان و دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە...بەڤیدیۆ

-لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن، هاوڵاتیانی گەرمیان شەوانە ڕوو لە بازاڕەکان دەکەن، هەندێکیان بۆ کڕینی پێویستییەکانی جەژن و هەندێکیشیان بۆ بەڕێکردنی کاتەکانیان، دووکاندارەکانیش دەڵێن بازاڕ سستە و هۆکاریشی بۆ دواکەوتنی مووچەی دەگەڕێننەوە...بەڤیدیۆ

-زۆرینەی تەمەنی بە تەنهایی بەسەر برد، خوێندەواریی نەبوو، بەڵام تەنها بە شمشاڵەکەی کە دیژەنی تێکەڵ بە ڕۆح و هەستەکان دەبوو، وایکرد قالە مەڕە ببێتە یەکێک لەو ناوانەی کە خزمەتێکی زۆری بە هونەری ڕەسەنی گەلەکەی کردبێت...بەڤیدیۆ

-خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک ئاڵنگارییەوە دەستبەکاربوو، بەرزبوونەوەی کێرڤی پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاڕادەیەک گۆڕانی دروستکرد لە هاوکێشەی سیاسی و ئێستا بە ئاشکرا ڕەنگیداوەتەوە لە هەرسێ دەسەڵاتەکانی هەرێمدا..بەوێنە