ڕۆژەڤی ٢١-٩-٢٠١٨

*هاوڵاتیانى شارۆچکەى کفرى بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و ئاماژە بەکاریگەرى تێزەکانى ئۆجالان دەکەن لەسەر بیر و باوەڕیان، هەروەها دەشڵێن، کە پێویستە هەمووان پێکۆشان بکەن بۆ ئازادکردنى ئۆجالان، چونکە ئازادکردنى کاریگەرى زۆرى لەسەر دۆزى کورد دەبێت.


*گەنجێكی دانیشتووی هەڵەبجە، توانیویەتى ڕەزامەندى کۆمپانیاى گۆگڵ، بۆ زیادکردنى زاراوەى سۆرانى بۆ ڕیزى زمانەکانى بەدەست بهێنێت، تا ئێستاش توانیویەتى ٢٥ هەزار وشە و ڕستەى کوردى-سۆرانى زیاد بکات بۆ بەشى وەرگێرانى گۆگڵ، ئەو گەنجە لەسەر دوایین هەوڵەکانی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

*گوندى چەرمۆ، ناسراوترسن شوێنەوارى مێژوویى کوردستانە لەسەر ئاستى جیهان، بەڵام لەناوخۆدا پشتگوێ خراوە و بۆ ئەوەى بگەیتە ئەو گوندە، دەبێت ٩ کیلۆمەتر بە شەقامێکى گڵدا بڕۆیت، بێجگە لەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان شوێنەوارێکى ناسراو نییە، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوزە.

*لایەنەکان لە کارنامەى هەڵبژاردنیاندا، بەشێوەى جیا جیا باسیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى عێراق کردووە، بەڵام لیستى سەردەم و ئازادى و کۆمەڵى ئیسلامی، بەهیچ شیوەیەک باسیان لەو کێشەیە نەکردووە، لەوبارەیەوە، ڕۆژنیوز کارنامەکان بڵاودەکاتەوە.