ڕۆژەڤی ٢٢/٨/٢٠١٩

-دژی دەستگیرکردنی پەیامنێری ئاژانسەکەمان (بڕیار محەمەد) لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، لەبەردەم دەستەی مافی مرۆڤ لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت.. کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ


- ڕێبوار تۆفیق، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی پێیوایە، کە هێرشکردنە سەر کورد لە باکوری کوردستان و دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان بۆ ئەوەیە کە شکستە ناوخۆیی، هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان پەردەپۆش بکەن، دەشڵێت: پێویستە شەقامی کوردیی پشتیوانیی پەیامەکەی ئۆجالان بکات..بەڤیدیۆ

-زیاتر لە مانگێکە پارتی گەمارۆی خستووەتەسەر کامپی مەخمور و لایەنەکانی دیکەش بێدەنگن!، پارێزەران و چالاکوانان وێڕای ئیدانەکردنی گەمارۆکانی سەر کامپەکە، باس لە ڕووەیاساییەکەی دەکەن، کە ئەو "ڕێگرییانە بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکارییەکە تا سەر ئێسقان"..بەڤیدیۆ

- لەدوای شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، شەش دیداری لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی ئەنجامداوە، لەسەرجەمیاندا داوای چارەسەری ئاشتیانی کێشەکانی کردووە، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ ڕێگاچارەی ئاشتیانە دەربڕیوە، لەکۆتا پەیامیشیدا بە گرنگییەوە باسی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردی کردووە و دەڵێت: پێویستە هەموو لایەک بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی فیداکاریی بکەن..بەڤیدیۆ