ڕۆژەڤی ٢٣-١٠-٢٠١٨

*ماوەی یاسایی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم تەواو بووە و لە ئێستادا لە بۆشایی یاساییدان و ناتوانن هیچ بڕیارێك بدەن، ئەنجومەنەكان پێشتر داوایەكیان ئاراستەی حكومەت كرد بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.. بە ڤیدیۆ.


ڕۆژنیوز، بۆ زانینی چۆنییەتی ڕاوەماسیی و ئەو زەحمەتییانەی دێنە بەردەم ماسییگرەكان، بۆ ماوەیەك هاوڕێیەتیی یەکێک لەو ماسییگرانەی كرد لە دەریاچەی دووکان، لە شارۆچکەی دووکان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی و و پێكەوە چووینە ناو دەریاچەکە بۆ ڕاوەماسی.. بە ڤیدیۆ

*مامۆستایەكی زانكۆ، کێشه‌ ئابوورییه‌کان و نه‌بوونی هه‌لی کار، نه‌بوونی متمانه‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، بە هۆكار دەزانێت بۆ كۆچكردن بۆ دەرەوەی وڵات، دەرونناسێکیش دەڵێت، نائارامی سیاسی هۆکاری کۆچی هاوڵاتییانە، دەشڵێت: پێویستە هاوڵاتیان ئیرادەیان هەبێت و وڵات بۆ کۆمەڵێک مافیا جێنەهێڵن، ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.

*کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی، لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران، لە شاری هەولێر، دەرچووانی تواناسازی گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، لە بەرامبەر خەرج نەکردی پارەی تواناسازی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.

*کاتژمێر ١٠:٠٠ شاندێکی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەن.. بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک، لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، لە هۆڵی بابان، تۆڕی کچانی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا، سیمینارێک لە بارەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەک ئەنجام دەدەن