ڕۆژەڤی ٢٣-١٢-٢٠١٨

- مانگرتن لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.


-لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەل لەناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدایە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان.

- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر مەراسیمێکی تایبەت بە دەستپێکی هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ئەنجام دەدات بۆ منداڵانی تەمەنی نێوان ( ١ ڕۆژ  تاوەکو ٥ ساڵان) لە سنوری شاری هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی.

- کتێبخانەی گشتی کەلار بە هاوکاری کتێبخانەکانی ئەندێشە و ڕێنما و هەورامان پێشانگای کتێب دەکاتەوە بە داشکاندنی سەدا ٣٠ و ٤٠ و ٥٠ لە ئەمڕۆوە تا ٣٠ی مانگ بەردەوام دەبێت.

- ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە باخی گشتی ڕانیە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن دژی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، کە تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی ساڵ کراوە بە ٥٠٪ بە ٥٠٪ و هی وەزاریش کراوە بە ١٠٠٪.

- دوکاندارانی بازاڕی کەلار ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ی بەیانی لە دژی بڕیارێکی شارەوانی بە داخستنی دووکانەکانیان مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١١.٣٠ بۆ ١٢ ی پێش نیوەرۆ، لێدوانێک بۆ راگەیاندنەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی ئازادیی ڕادەربرین و ھەوڵدان بۆ بێ دەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان، تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەریان، لەماوەی رابردوو لەنووسینێکدا بەدیکۆمێنت و بەڵگەوە ڕەخنە لەپرۆژەی کوردستی - کۆمپانیای نالیا گیرا، کە مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوان ھەبووە، کۆمپانیای نابراو داوایەکی لەبنکەی پۆلیسی چوار چرا لەسەر ڕۆژنامەنووس ئاشتی عەبدوڵا تۆمار کردوە و سبەی بۆ ئەم مەبەستە بانگێھێشت کراوە، شوێن بنکەی پۆلیسی چوار چرا لە سلێمانی.

- بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەنتەری تالاسیمیای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە كەمیی و خراپیی كوالێتیی دەرمانەكانیان، گرفتی گەورەی بۆ دروستكردوون، دەشلێت: ساڵی 2018 خراپترین ساڵ بووە بۆ توشبووانی تالاسیمیا.

-ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دەبەست سەبارەت دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانەی کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لە دوو ڕۆژی رابردوودا دەستگیرکران، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، لە بارەگای ڕیکخراوەکەیان.

-سێ گروپی دیکە لە سلێمانی و هەولێر و مەخمور دەست بە مانگرتن دژی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان دەست بە مانگرتن دەکەن.