ڕۆژەڤی ٢٣-١-٢٠١٩

- کاتژمێر ۱۰ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی دەستەی مامۆستایانی دانەمەزراو لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک بەڕێوەدەچێت، دەستەکە بە نوێنەرایەتی کورد و دەرچوانی کورد خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن... بەڤیدیۆ


- کاتژمێر ١١ لە باخی گشتی ڕانیە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین پەردە لەسەر پەیکەری "ژینگە دۆستی" لادەبات... بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە بینای فەرمانگەکە لە گەڕەکی قڕگە، ئاماری ساڵی ڕابردوو ئەنجامی پشکنینی یەک ساڵەی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان ئاشکرا دەکات... بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین بە هاوکاری تیپی میوزیکی قەڵادزێ و بەبەشداری هونەرمەندان عەبدوڵای ماملێ و عەزیزی ماملێ کۆنسێرتێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ٢١ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ماملێ لە ڕانیە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک لە هۆڵی ٥ی ئازار سازدەکات... بەڤیدیۆ

- له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خانه‌قین، خوێندنگایه‌ك مه‌ترسی ڕووخانی له‌سه‌ره، بەهۆی کەمیی جێگای خوێندكارانەوە، له ‌جیاتی پۆل له‌ ژووری مردوو شۆردا وانه‌ ده‌خوێنن، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت لە کاتی باراندا دەوامی تێدا ناکەن، په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش چاوەڕێی بودجەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکە.

- نەبوونی نەوت، دەرماڵە، سیستمی شیاو و جیاوازیی لە بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچان، سەرەکیترین کێشەی خوێندکارانی زانکۆن، خوێندکارێک دەڵێت، لەنێوان بەشە ناوخۆیی کوڕان و کچان جیاوازیی زۆر هەیە، "کوڕان ئازادن کەی دێن و دەچن و ئێمەش کاتمان بۆ دیاریی کراوە"... بەڤیدیۆ

- هاوڵاتییانی خورماتوو، داوای ئازادکردن و شکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەکەن و گۆشەگیریی بە هەوڵێک بۆ قڕکردنی کوردو لەناوبردنی پێکەوەژیانی گەلان دەزانن، لەبەرامبەر ئەوانەدا داوای یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی کۆمەڵگادەکەن، دەشڵێن "ئازادکردنی ئۆجالان ئازادبوونی مرۆڤایەتییە"... بەڤیدیۆ

- کەرکوکییەکان داوا دەکەن، کورد'یش وەک بەغدا داوای دەرکردنی هەموو هێزە بیناییەکان بکات لە عێراق و بەتایبەت تورکیا لە هەرێم، هەروەها دەپرسن، بۆچی بۆ بۆردوومانی شارەکانی دیکەی عێراق هەڵوێست و خۆپیشاندان دەکرێت، بەڵام بۆردوومانکردنی شەنگال دادەپۆشرێت!؟، دەشڵێن: پێویستە فشاربکرێت بۆ وەستانی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک... بەڤیدیۆ

- ٢٨ گیراوەکەی دهۆک و هەولێر چارەنووسیان نادیارە و چالاکوانێکیش ڕەخنە لە لە بێهەلوێستی پەرلەمانتاران دەگرێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، یاداشتیان پێنەگەیشتووە لە سەر ئەو دەسیگیرکراوانە، دەشڵێت "لە بەر سەرقاڵی و پڕ ئیشیمان نەمانپەرژاوەتە سەر ئەو کەیسانە"... بەڤیدیۆ

ک.س