ڕۆژەڤی ٢٣/٥/٢٠١٩

-گروپێکی نوێ لە بارەگای هەدەپە لە شاری هەولێر دەست بە مانگرتن دەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ


-شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ناوچەکە، سەردانی خانەقین دەکەن، کاتژمێر ٩:٠٠ بە ڤیدیۆ

-کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی بەڕێوبەری شارەدێی سەرگەڕان، سەبارەت بە چارەسەری کێشەی جوتیارانی پەڵکانەو گوندەکانی تر و دروێنەکردن، لە پردێ ئەنجام دەدرێت.. بە ڤیدیۆ

-لەبەردەم دەرگای سەرەکیی چاڤیلاند خاوەن پشکەکانی ئەو پڕۆژەیە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن، دواتر پارێزەرەکەیان لە ئاسایشی سلێمانی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات.. کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڤیدیۆ

-د. سەربەست نەبی، مامۆستا فەلسەفەی سیاسیی لە زانکۆی کۆیە، لەبارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی باشوری کوردستان دەڵێت، کە ئەوەی هۆکاری ئەم شەڕەی دەوڵەتی تورکە، کە مافی کورد ڕەتدەکاتەوە نەک پەکەکە، کە لە ئەنجامی ١٠٠ ساڵ نکۆڵیکردن لە کورد دروستبووە.. بەڤیدیۆ

-هاوڵاتیانی شاری هەولێر، پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتووان دووپاتدەكەنەوە، هەروەها داوا دەکەن، کە هەمووان هەڵوێستیان هەبێت و دژی گۆشەگیریی و چیتر بێدەنگ نەبن..بە ڤیدیۆ

-شێخ مەحمودی حەفید، ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئینگلیزیەکانی لەسلێمانی دەرکرد و یەکەمین حکومەتی خۆی دامەزراند، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئینگلیزەکان پێشتر هۆزەکوردییەکانیان لەشێخ مەحمود دوور خستبووەوە و هێزی کوردیان پارچەکردبوو، سلێمانیان داگیرکردەوە، ئێستاش داگیرکەران هەمان سیاسەتی پارچەکردنی کورد بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کورد بە لاوازی بمێنێتەوە.. ڕاپۆرتی تایبەت

-جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاریداوە بەفەرمیی لەسەر دۆخی کەرکوک ئاگاداریی بداتە پارتی لەوەی، کە هەنگاوی بەڕووی چارەسەرییدا نەناوە، دەشڵێت: پارتی نایەوێت پارێزگارێکی کورد و یەکێتی بۆ کەرکوک دابنرێت.