ڕۆژەڤی  ٢٣-٨-٢٠١٩

- محەمەد ناسر، دەرونناس و مامۆستای زانکۆ، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنیوزدا دەڵێت، کە وەک دەرونناسێک پێموایە ئۆجالان گەیشتووەتە لوتکەی فەلسەفەی ئاشتی، کە لەجیهاندا چەند کەسێک گەشتوونەتە ئەو ئاستە، هەروەها لەبارەی پێکهێنانی ئاشتی نێوماڵی کوردەوە دەڵێت: یەکێک لە میکانیزمە بەهێزاکانی پێکهێنانی ئاشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە.


- هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ سەر باکوری کوردستان و داگیرکردنی شارەوانییەکان و پشتیوانی بەرخۆدانی گەلی باکور دەکەن، ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەمە بەشێکە لە ستراتیژی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد و دەڵێن: دەوڵەتی ئاکەپە هیچکات لەگەڵ ئاشتیدا نەبووە.

- ناڕەزاییەکان لەبەرامبەر داگیرکردنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان بەردەوامە و ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانیی پێیوایە، کە ئەو سیاسەتە خزمەت بە دەوڵەتەکەی خۆشی ناکات، ئەندامێکی کەنەکە-ش دەڵێت: ئەردۆغان ڕێک پێچەوانەی داواکەی ئۆجالان بۆ ئاشتیی، ڕەفتاری کرد.

- هاوڵاتیانی گەرمیان سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، ڕەخنە لە بێ هەڵوێستی و کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم و عێراق و بەشێک لە حزبەکان دەگرن و داوا دەکەن، بە یەکێتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی داگیرکارییەکان ببینەوە.