ڕۆژەڤی ٢٣/٩/٢٠١٨

* دانیشتووانی بناری قه‌ندیل داوا دەکەن، کە هەموو شوێنێک بکرێتە گۆرەپانی چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، نیگەرانیشن لە بێدەنگیی حکومەتی هەرێم حزبەکان و دەڵێن: نابێت چیتر بێدەنگبێت لەبەرامبەر گۆشەگیرکردنی سەرکردەیەکی، کە بۆ ئازادیی گەلەکەی لە زینداندایە.. بە ڤیدیۆ


* نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی پارتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕژێمی سوریا نیشان دەدات، ئەوەش لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا، لەبارەی کاریگەریی دۆخی ئیدلبیش لەسەر عەفرین، ئاشکرایدەکات، کە ڕێککەوتن لەسەر ئیدلب کاریگەرییەکی نەرێنی دەکاتە سەر عەفرین.. بە ڤیدیۆ

*لە شارۆچکەی شارەزوور، بە مەراسیمێک یادی ١٧یەمین ساڵیادی شەهیدانی خێڵی حەمە دەکرێتەوە، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە هۆڵی بۆنەکان-ی شاری هەڵەبجە.. بە ڤیدیۆ

*ماڵی گەنجانی کەلار لە پێشوازیی هاتنی وەرزی پایزدا، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی و کاری دەستیی بۆ چەند کچێکی دەستڕەنگین دەکاتەوە، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە ئۆفیسی ماڵی گەنجانی کەلار... بە ڤیدیۆ

*بە مەراسیمێک تەرمی ئیبراهیم ئایهان، پەرلەمانتارى پێشووى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا، لە شاری هەولێرەوە بەرەو باکوری کوردستان بەرێدەکرێتەوە.