ڕۆژەڤی ٢٤-١٠-٢٠١٨

* بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێشتا هەنگاوێکی ڕوون دیارنییە، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەموو سینارۆکانی پێکهێنانی حکومەت، لەژێر کاریگەریی پارتی-دا دەبێت،ڕاپۆرتێکى ڕۆژنیوز لەو بارەیەوە.


* پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوت کرا، بەڵام لەدوای بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، دابەشکردنەکە ڕاگیرا، هاوڵاتیانیش بە بانگەشەی هەڵبژاردن ناوی دەبەن و لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

*لە ڕاپۆرتێکى مەیدانى ڕۆژنیوزدا، ناوچەی مەمدودەی باشوری کەرکوک بەسەرکراوەتەوە، کە لەسەر ڕۆخی چەمی خاسەیە، و ناوچەیەکى عەرەب نیشینە، نزیکەی ٧٠ ماڵی تێدا دەژی، تەواوی دانیشتوانی ناوچەکە گامێش بەخێو دەکەن، بەڵام هەموو ماڵەکان خاوەن گامێش نین.

* نیو سەدە لەمەوپێش، لەكاتێکدا چوونە سەر تەختی شانۆ بۆ ژنان نەنگی بوو، دایكی ئاریان بێ گوێدانە بەربەستەكان، دەستی بە كاری نواندن كردووە، ئەو ژنە هونەرمەندە ٥٠ ساڵە تەختی شانۆ و شاشەی تەلەفزیۆنەكانی كردووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ژنان، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى دایکى ئاریان.

*کاتژمێر ٩:٠٠ى یەرلەبەیانى، لەهۆڵى بابان، لە کامپى نوێى زانکۆى سلێمانى، دووەمین کۆڕبەندى کوردستان، ئەنجام بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژبخایەنێت.

* کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى سەرلەبەیانى لە شارۆچکەى شارەزوور، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی‌ قوتابخانه‌ی‌ ئه‌حمه‌د موختارجافی‌ بنه‌ره‌تی،‌ بەپاسکیل ده‌چنه‌ به‌رده‌م قائیمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ شاره‌زوو، داواده‌كه‌ن بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ به‌كارهێنانی‌ پاسیكل بكرێته‌ نه‌ریت و هاوشێوه‌ی‌ ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كار ئاسانی‌ بكرێت بۆ ئه‌وانه‌ی‌ به‌كاری‌ ده‌هێنن.

*کاتژمێر ٣:٠٠ى پاش نیوەڕۆ، لە تەلارى هونەر لەشارى سلێمانى  ڕێکخراوی نوێگەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسى سازدەکات، لەسەر بەڕێوەچوونى یەکەمین فێستیڤاڵی سوڕنا.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٠٨:٠٠، عادل عەبدولمەهدی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردن.

کاتژمیر ٠١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە ناوەندیی سەرەکەییان لە شاری سلێمانی، ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید 'بێریتان بەرز' ڕادەگرن.