ڕۆژەڤی ٢٤-١٢-٢٠١٨

- مانگرتن لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە، بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان.


-لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەل لەناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدایە دژی هەڕەشە داگیرکارییەکانی ئەردۆغان.

- تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پیکەوەژیانی ئاینەکان دیداری (ئازادییە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان) رێکدەخات، ئەوەش بە چاودێری پشتیوان سادق وەزیری بە وەکالەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی لە هەولێر..بە ڤیدیۆ

- کاتژمێر ١١ ی بەیانی کۆبوونەوەی حزبە کوردییەکان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەدەچێ لە کەرکوک، لەسەر ئاستی بەرپرسی یەکەمی حیزبەکانە..بە ڤیدیۆ

-مامۆستایانی هونەر پێشانگای پۆستەرەکان دەکەنەوە، ٩:٣٠ خولەک لە گەلەریی ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی.. بەڤیدیۆ

-ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

-مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

- لە دواین ڕۆژى نمایشکردنى فیلمى ١٤'ى تەموز'، لە سینەما سالمی شاری سلێمانی، بەبەشداریی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و سینەماکار، گفتوگۆیەک لەبارەى فیلمەکەوە بەڕێوە دەچێت، کە ماوەى مانگێکە لەسەر شاشەى سینەما سالم نمایشدەکرێت.

- هاوسەرۆكی نوێنەرایەتى هەدەپە لە باشوری كوردستان داوا لە كار بەدەستان و هێزە ئەمنیەكانی شاری دهۆك دەكات، كە ئەو ئەندامەیان ئازادبکەن، كە نزیكەی مانگێكە لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراوە..بە ڤیدیۆ

- لە بەدوادا چوونێکى ڕۆژنیوزدا نابینایان ڕایانگەیاندبوو، کە هەم لە خوێندنگاى نابینایان وهەمیش لە بیناى یەکێتى نابینایان کێشەى نەبوونى نەوتیان هەیە، بەڵام پارێزگارى سلێمانى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان ١٠٠ زۆپاى بۆ دابینکربوون، هەشت خوێندکارى نابیناش، کە لە بەشەناوخۆییەکدا پێکەوە دەژین، بەهۆى بێنەوتییەوە سەرماى زستان تەنگى پێهەڵچنیون..بە ڤیدیۆ

- لە شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕووبەڕووی گرفتی هەزاران ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە بووەتەوە، دواین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەیتوانیوە چارەسەری نەهێشتنی ئۆتۆمبێلە بێ ژمارەکان بکات..بە وێنە