ڕۆژەڤی ٢٤-١-٢٠٢٠

- ئەمڕۆ یادی شەهید باشور دەکرێتەوە لەسەر گۆڕەکەی لەگوندی سمایلەوە لە نزیک  شارۆچکەی خەبات لە پارێزگای هەولێر...بەڤیدیۆ


- دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای میدیا بە هەنگاوێکی ئێجگار مەترسیدار بۆ ڕاگەیاندنی ناحزبیی لە هەرێمی کوردستان دەزاندرێت و ڕۆژنامەنووسێک پێیوایە"ئەنجومەنەکە چاو لە تورکیا بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی میدیا"، سەنتەری میترۆش هەوڵەکانی دروستکردنی ئەو ئەنجومەنە ڕەتدەکاتەوە و داوادەکات ڕۆژنامەنووسان پەلەنەکەن لە پشتگیرییکردنی...بەڤیدیۆ

- چاودێرێکی سیاسی لە شارۆچکەی خورماتوو پێیوایە: دۆخی عێراق بەهۆی دەستێوەردانی دەرەکی بەرەو گێژاو دەڕوات لەبەر ئەمەشە خۆپیشاندانەکان دەبنە شۆڕشێکی نەزۆک، دەشڵێت: دەوڵەتانی زلهێز و دەورووبەر شەڕی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەسەر حسابی ئەو هاوڵاتییانە دەکەن کە بۆ مافەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام، تاکە چارەسەریی و چەکی گەل بەرامبەر ئەم دۆخە قبوڵکردنی یەکگرتوویی و پێکەوە ژیانی گەلانە...بەڤیدیۆ

- هاوڵاتیانی کۆیە بۆ ئەم دۆخەی کورد یەکێتی نەتەوەیی بە زۆر گرنگ دەزانن و پێیانوایە، چارەسەریی بۆ دۆزی کورد تەنها یەکڕیزیی و تەکدەنگیی کوردە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئۆجالان ساڵانێکی درێژە کە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەدات، کە "خەونی سەدان ساڵەی کوردە"...بەڤیدیۆ

- پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەژێر فشاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا بڕیاریداوە ئەمساڵ کۆنگرەی ١٤یەمی خۆی گرێبدات، دەوترێت باڵەکانی ناو ئەو حزبە دەیانەوێت پێش کۆنگرە تەوافوق بکەن، بۆ ئەوەی کۆنگرەیەکی ئارام ببەستن...بەڤیدیۆ

- چەمێکی قووڵ کە ئاوەڕۆی گەڕەکەکەی پێدا تێدەپەڕێت، گەڕەکەکەی کردووە بە دوو بەشەوە، بارانێکی بەخووڕ بەسە بۆ پڕبوونی چەمەکە لە لافاو و ڕاماڵینی خانووەکانی دەوروبەری...بەڤیدیۆ

ک.س