ڕۆژەڤی ٢٤/٨/٢٠١٩

- ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك مەراسیمی جەژنی پەیمان بەڕێوە دەچێت لە قسن قاپان..بەڤیدیۆ


-ئەمڕۆ كاتژمێر 07:00 ی ئێوارە مەراسیمی یادی 3 ساڵەی دامەزراندنی سینەما سالم ڕێكدەخرێت..بەڤیدیۆ

-ڕۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسی لە شاری كەركوك، داوای بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان دەكەن، دەڵێن: بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیركاریی تاكە چارەسەر پێکهێنانی كۆنگرەی نەتەوەییە.

-عەلی کەریمی، چاودێری سیاسیی ڕەخنە لەو حزبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا دانووستانیان لەگەڵ حکومەتی ئێراندا کردبوو و دەپرسێت، بۆچی ئەجێندای دانووستانەکانیان لەگەڵ ئێران بۆ خەڵک باسناکەن؟ بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتیش پێشنیار دەکات، کە کار لەسەر گواستنەوەی نموونەی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

-ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان، دەستگیرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنیوز، زوبێر برادۆستی و بڕیار محەمەد لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، بە هەوڵێکی سیاسی لەژێر فشاری وڵاتانی داگیرکەر ناودەبەن و دەڵێن: ئازادیی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و ڕۆژنامەنووسان تا ئەو کاتە ئازادن کە نەبنە کێشە بۆ حزب و دەسەڵات، هەروەها داوای ئازادکردنیی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە دەکەن.