ڕۆژەڤی ٢٥-١٠-٢٠١٨

*ئەمڕۆ ساڵیادی گیانبەختکردنی شەهید بێریتانە، بابەتێکی تایبەتی ڕۆژنیوز سەبارەت بەو ساڵیادە ئامادە دەبێت.


*چوارەمین فستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە شاری یاریی هەڵەبجە، کاتژمێر ١٠:٠٠.. بەڤیدیۆ

*ڕێکخراوی کۆکار کۆڕێک بۆ مەسعود عەبدولخالق، سەرۆکی دەزگای ستاندەر ساز دەکات لەژێر ناونیشانی "قەیرانەکانی عەقڵی سەقافیی کورد"، لە کتێبخانەی گشتیی شارۆچکەی ڕانیە.. کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک.. بە ڤیدۆ

*دووەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی کوردستان سەبارەت بە کوشتن و خۆ کوشتنی ژنان و هۆکارەکانیان لە دووەمین رۆژدا لە شاری سلێمانی بەرەدوام دەبێت..لە هۆڵی بابان-ی زانکۆی سلێمانی.. کاتژمێر ٩:٠٠، بە ڤیدیۆ

*یەکەمین پێشانگای شێوەکاریی سزادراوانی چاکسازیی گەورانی سلێمانیی بەڕێوەدەچێت..، لە ماجدی مۆڵ، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ.

*فستیڤاڵی سورنا، کە لەلایەن ڕێکخراوی نوێگەرەوە بەڕێوەدەچێت دەست پێدەکات.. لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی.. کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سەر لە ئێوارە، بە ڤیدیۆ

*خوێندکارانی کەوتووی یەک وانە، دوو وانە و سێ وانە، لەبەردەم وەزارەتی باڵا لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ساز دەکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی وەڵامی ئەو داواکارییانەی کە هەفتەی ڕابردوو پێشکەش بە پەرلەمانیان کردبووو..کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانیی.

*کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە و شاندێکی زانکۆکانی ڕۆژئاوا بۆ خستنەڕووی واقعی خەبات و تێکۆشانی زانستیی و ڕۆڵی زاکۆ و ئەکادیمییەکان لە بەرەوپیشبردنی دیموکراتیدا ساز دەکرێت،، سلێمانی، کتێبخانەی ماڵی سوهرەوەردی، کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە.

*ئەو ئاوارانەی خورماتوو كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەژین و نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، نیگه‌رانن له‌ دۆخی ژیان و گوزەرانیان، گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێنادرێته‌وه‌، بۆیە داوا ده‌كه‌ن، كارێك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان... بە وێنە

*بڕیارە ڕۆژی ٩-١١-٢٠١٨، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، دووەمین کۆنفرانسی خۆیان لە هۆڵی هۆتێل مەموزین-ی شاری سلێمانی ببەستن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییەکانیان بەردەوامە.. بە ڤیدیۆ