ڕۆژەڤی ٢٥-١٢-٢٠١٨

لە سینەما سالم لە شارى سلێمانى، بۆ دواین ڕۆژ، فیلمى ١٤ى تەموز، نمایش دەکرێت، لەدواى نمایشەکە گفتوگۆیەک، لەسەر فلیمەکە، بە بەشدارى حەسەن جودى، فاروق ڕەفیق، هەوراز محەمەد،  بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆ..بە ڤیدیۆ


 

  • تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی، لە پارکى نالى، لە شارى سلێمانى گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدات سەبارەت بە کوشتنی (سێوە خان و جگەر گۆشەکانی ) کە تاوانێکی قێزەونی دژ بە مرۆڤایەتی ، کاتژمێر ١١:٠٠ى پێش نیوەڕۆ..بە ڤیدیۆ

  • چالاکیی مانگرتن لە خورادن دژی گۆشەگیریریی بەردەوامی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە سلێمانی، هەولێر و مەخمور بەردەوامە و ئەمڕۆ لە هەریەک لەو شوێنانە گروپی نوێ دەست بە چالاکیی دەکەن...بە ڤیدیۆ

  • لە پارکی چنار و هێمن لە شارۆچکەی سەیدسادق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی سوتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی ساز دەکرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ

  • وەک نەریتێک، لەگەڵ هاتنى ساڵى نوێدا، هاوڵاتیان هەم هیوا بۆ ساڵى نوێ دەخوازن و هەمیش هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێکردنى ساڵێکى تەمەنیان دەکەن، لە ڕێگەى ڕۆژنیوزەوە هاوڵاتیان هیوایان خواست ساڵى نوێ ساڵى چارەسەرکردنى قەیرانەکان بێت. بە ڤیدیۆ.

  • یەکەمین سیمپۆزسیۆمی نێودەوڵەتیی نیگارکێشانی هەولێر لە گەلەریی شانەدەر بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی عەرەبیی، کاتژمێر ٣:٠٠، بە ڤیدیۆ

  • یەکەمین میوانخانەی شاری سلێمانی کە تەمەنی زیاتر لە ٩٥ ساڵە، کراوەتە مۆزەخانەیەکی کلتوریی و، مێژووی بەرهەم و ژیانی پیشەیی ئەو شارە بۆ ڕێبواران و گەشتیاران نمایش دەکات، ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.

  • بەپێچەوانەی ساڵی ڕابردوو، کە توندوتیژیی سەر ژنان دەستپێکی ڕووداوەکان بوو، ٢٠١٨ بە کۆنگرە و کۆنفرانسی ژنان دەستیپێکرد،  بەڵام ئەو چالاکییانە نەیتوانی ئامارەکانی توندوتیژیی کەم بکاتەوە و بە پێچەوانەوە بەرزتری کردەوە، هەموو ڕووداوەکانى کوشتن و خۆکوشتنى ژنان و چالاکییەکانى ژنان لە پانۆراماى ژن لە ڕۆژنیوز.

  • بەهۆی بۆردومانەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی سینەمۆکە لە بناری قەندیل، زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و باخی هاوڵاتیان کەوت و خانوویەکی هاوڵاتییەکەش بەتەواویی وێران بوو. بەدواداچونێکى ڕۆژنیوز لەوبارەیەوە.