ڕۆژەڤی ٢٥-٤-٢٠١٩

-وەکو بەشێک لە پرۆژەی گفتوگۆی ئاینەکان و ڕەوتەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە کەرکوک فێستیڤاڵی "پەیامی ئاشتی گەنجانی پێکهاتەکانی کەرکوک" بەڕێوەدەچێت.


-لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین لە ڕانیە، دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک لە ماددەی هۆشبەر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.

-ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٣٠، خۆپیشاندانی خوێندکارانی دانەمەزراو لە سنوری گەرمیان بەڕێوەدەچێت.

-میترانی سەرجەم  مەسیحەکانی عێراق ڕایدەگێنێت، بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی عێراقەوە زیاتر لە یەک ملێۆن مەسحی عێراقیان جێهێشتووە و کۆچیان کردووە، دەشڵێت بە بەراورد بە شارەکانی دیکە باشترین شار بۆ ئارامی مەسحیەکان کەرکوکە.

- حەسەن جودی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕەخنە لە ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان دەگرێت، کە وەک پێویست پشتگیریی مانگرتنەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات ناکەن، کە دژ بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوامە، دەشڵێت: ئامانجێکی ئەم چالاکییە زیندووڕاگرتنی ویژدانی کۆمەڵگایە، بۆیە دەبێت هەڵوێست و پشتگیرییەکان زیاتربن بۆ ئەو مانگرتنانە.

-سه‌رۆکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر له‌ 3 مانگه‌، ژماره‌یه‌ک تانکه‌ری نه‌وت، له‌ نزیک شوێنه‌ گشتیه‌کانی سنوری شارۆچکه‌ی که‌لار، نه‌وت و ڕۆنی ڕه‌شی پیس بەشێوەیەکی نەشیاو ڕۆدەکەن که‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، بۆسه‌ر مرۆڤ، به‌رپرسێکی ژینگه‌ی گه‌رمیانیش دەڵێت: ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ گه‌رمیان زۆر که‌مه‌ و تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ 5%