ڕۆژەڤی ٢٥/٩/٢٠١٨

*ژنە کاندیدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-ی.ن.ک بەپێویستی دەزانێت، کە بۆ کارکردن لەسەر کێشەکانی ژنان، ژنان کوتلەیەکی تایبەت بەخۆیان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دروستبکەن، چونکە وەک خۆی دەڵێت: چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان پێویستی بە کاری پێکەوەییە.. بەڤیدیۆ


*قەیسەرییەکى تەمەن ١٦٧ ساڵە لە شارۆچکەى کفرى، مەترسىی ڕووخانى لەسەرە و حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش هیچ ئاوڕیان لێنەداوەتەوە.. بە ڤیدیۆ

*لـەژێر دروشمی «پـایز بـەھاری دووەمە، کـاتێک کـە گەڵاکان دەبنە گوڵ»، بەرێوەبەرایەتیڕۆشنبیری و هونەری شارەزوورھەڵدەستێت بە سازدانی پێشانگایەکی شێوەکاری و مۆسیقا و گۆرانی لەگەڵ شانـۆیی «پـێکەوە ژیـان»، کاتژمێر٠٣:٣٠ لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور.

*بەناونیشانی "کوردستان دوای ساڵێک لە ڕیفراندۆم" ڕێکخراوی گەشەپێدانی میدیایی لە شاری کەرکوک، مێزگردێک بۆ هەریەکە لە ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، محەمەد نەسرەدین، سکرتێری مەکۆی کەرکوکی بزووتنەوەی گۆڕان، شوان داودی، نووسەر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لەتیف فاتیح فەرەج، لێکۆڵەر و چاودێری سیاسیی ڕێکدەخات، کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە هۆڵی ناوەندی دیالۆگ.