ڕۆژەڤی ٢٦-١٠-٢٠١٨

پرسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهەڵواسراوی ماوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش حزب و لایەنەكان بۆچۆن و رای جیاوازیان هەیە، پێشتر لە رێگەی رۆژنیوزەوە پارتی و یەكێتی بیروڕا و كێشەكانی بەردەم كاراكردنەوەی ئەنجومەنیان خستە ڕوو، لەڕاپۆرتێکی دیکەدا چەند لایەنێكیتر بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.


له ‌شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به ‌شارۆچكه‌ی كه‌لار-ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن، له‌نێو دووكانێكی بچوكی بازاڕی گه‌وره‌ی شاره‌دێكه‌دا سه‌رقاڵی پیشه‌ی پینه‌دۆزییه‌، ئه‌و ناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د-ه‌ و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی ٨٠ ساڵ ده‌بیت و ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٦ ساڵه ‌كاری پینه‌دۆزی ده‌كات.

*فێستیڤاڵى سورنا، لە هۆڵى تەلارى هونەر لە شارى سلێمانى، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوام دەبێت.

*کاتژمێر ٠٣:٠٠ى پاش نیوەڕۆ لەهۆڵى گەلەرى ئەمنەسورەکە لە شارى سلێمانى، کۆنسێرتێکى گۆرانى و موزیک بەڕێوە دەچێت.