ڕۆژەڤی ٢٦-١١-٢٠١٨

- دیداری نەوەکان بۆ شیعر بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ لە کەرکوک کاتژمێر ٣ی دونیوەڕۆ… بەڤیدیۆ


- گروپی ژیان کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی له‌ به‌شی یاسای زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سیمینارێک بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ساز ده‌که‌ن.. بەڤیدۆ

- ڕێکخراوی هەنگاوی نوێ بۆ پاڵپشتی مافەکانی ئافرەتان دیبەیتێکی کراوە ساز دەکات، لەسەر توندوتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٠ی ئێوارە لە هەولێر… بەڤیدیۆ

-مانگرتن لە خواردنی ئەندامان و دۆستانی هەدەپە لە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەردەوامە..بەڤیدیۆ

- ژنانی هونه‌رمه‌ند بۆچوونیان جیاوازە لەسەر ڕۆڵی هونەر لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەشێکیان پێیانوایە هونەر ڕۆڵی نەبووە کە توندوتیژیی کەمبکاتەوە، بەشێکیشیان دەڵێن، هونه‌ر ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان..بەڤیدیۆ

- چەند ساڵێکە لە شارۆچکەی چۆمان، ئەو ئاوەی دەگاتە ماڵان پیسە و بەکەڵکی خواردنەوە و بەکارهێنان نایەت، تەنانەت بووەتە هۆی نەخۆشکەوتنی هەندێک لە هاوڵاتیان، قائیمقامی چۆمانیش پیسیی ئاوەکە بۆ پاڵاوتگەی ئاوی چۆمان دەگەڕێنێتەوە..بە وێنە