ڕۆژەڤی ٢٦-١٢-٢٠١٨

- کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی هەرێم لە سلێمانی ژمارەیەک ڕێکخراو گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن دژی سوتاندنی سێوان و منداڵەکانی..بە ڤیدیۆ


- تۆڕی ڕێکخراوەکانی ئافرەتانی کوردستان پرسە دادەنێت بۆ سێوان و منداڵەکانی، لە هۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ بۆ ٤ی ئێوارە..بەڤیدیۆ

- سێ مانگ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دیار نییە، چاودێرێکی سیاسیش ڕایدەگەیەنێت، پارتەکان بەرژەوەندییەکانیانی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە، لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتیش تەنها هاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن..بە ڤیدیۆ

- دەربارەی دۆسییەکەی سێوان ئەندامێکی 'ژن ژیانە مەیکوژە' کە پێش مردنەکەی سەردانی کردووە، دەڵێت چووینە لای و باسی ئازاره‌کانی خۆی بۆ کردین و وتی 'هاوسه‌ره‌که‌م وای لێکردووم'، پارێزەرەکەشی وتی، ئەگەر دۆسییەکە لە چەمچەماڵ باش بەڕێوەنەچێت دەیگوازنەوە سلێمانی، پۆلیسیشی ڕایدەگەیەنێت: دۆسییەکە ئاڵۆزەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

- مامۆستایانی زانکۆی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و سیاسه‌ت و گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستا تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان دەیگرێتەبەر، دژ به‌هه‌موو تاکێکی کوردە لە هەر کوێیەکی جیهان بێت، جەختیشدەکەنەوە، ئه‌رکی هه‌موو گه‌لی کوردە خاوه‌ندارێتی له‌ ئۆجالان بکات و چالاکی لەپێناو ئازادکردنیدا ئه‌نجام بدات.. بەڤیدیۆ

- مەزادخانەی کەلار بەهۆی فرەجۆری کڕین و فرۆشتنی شتومەک تیایدا و هەرزانی نرخەکانیان، بووەتە سەرچاوەی بژێوی و بازاڕکردنی هەزاران کەس لە گەرمیان و دەوروبەری و پارێزگاکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، بەڵام خراپی و نەبوون خزمەتگوزاری شوێنەکە، خەڵکەکەی نیگەران کردووە..بەڤیدیۆ

- لەمساڵدا، چەندین فیستیڤاڵی هونەرى و هۆنراوە و فیلم و چەندین دیدارى هونەرى بۆ قسەکردن لەبارەى ڕەوشى کلتور و هونەرەوە لە باشورى کوردستان ئەنجامدرا، دەتوانین بڵێین ساڵێکى پڕ جوڵەى هونەرى و کلتورى بوو..پانۆرامای ساڵ