ڕۆژەڤی ٢٦/٥/٢٠١٩

-ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.


-لە شاری سلێمانی لە خوێندنگای شاهۆ بەئامادەبوونی پارێزگار و بەرێوەبەری پەروەردە  تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ دەست پێدەکات و تەنیا لەو خوێندنگایە ڕێگا بە ڕووماڵی ڕاگەیاندنەکان دەدرێت، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک.. بە ڤیدیۆ

-لە شاری بەغدا کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بەرێوەدەچێت.. بە ڤیدیۆ

-٢٦ ساڵ لەمەوبەر ڕەئوف ئاكرەیی، لە شاری دهۆك، وەک یەکەم ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی سیاسی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تیرۆر كرا و تا ئێستاش هیچ كەسێك بە تۆمەتی ئەو تیرۆرە دەستگیر نەكراوە، هاوخەباتێكیشی ئاشكرای دەكات كە ئۆجالان، لە ڕێگەی شەهید ڕەئوفەوە پەیامێكی بۆ بەرپرسانی بەرەی كوردستانی ناردووە.. ڕاپۆرتیکی تایبەتی ڕۆژنیوز

-١٧ ڕۆژە ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و سێ مانگیشە برایەکی لە شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکراون، تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" دراوەتە پاڵ ئەندامەکەی تەڤگەر و براکەی، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادییش ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئاسایش پێیان وتووین تەنها تۆمەت ئەوەیە کە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی سەردانی ماڵیان کردووە.. بە ڤیدیۆ

-د. زمکان عەلی، مامۆستا لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکاندا، لەم چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنیوزدا ئاماژە بە ئەنجامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئامانجی فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.. بە ڤیدیۆ

-لە سنوری ئیدارەی گەرمیان وەرزی دروێنەکردنی جۆ وگەنم دەستیپێکردووە، جوتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵیان ڕازین، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن، "پارەی بەرهەمی سێ ساڵمان لای حکومەتە و متمانەمان نەماوە، بۆیە بەرهەمەکانمان بە حکومەت نافرۆشین و بە ناچاری لە بازاڕدا بە نیوەی نرخ دەیفرۆشین" حکومەتی ناوەندیش وەرگرتنی گەنمی هەرێمی کەم کردوەتەوە... بە ڤیدیۆ