ڕۆژەڤی ٢٦-٩-٢٠١٨

*گروپی دەفی وەفایی، کە لەلایەن گەنجانی دەربەندیخانەوە دامەزراوە، بە چالاکی و کار هونەرییەکانیان توانیوویانە خۆیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بناسێنن و ببنە ناسنامەی دەربەندیخان.


*هێمن حەسیب چاودێری سیاسی پێ وایه‌، کێشه‌ی که‌رکوک بۆ بێ پلانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له ١٥ ساڵی ڕابردوودا و دەشڵێت: كورد لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی هەڕەمەكیانە كاری كردووە، هەر بۆیە ئەم لێكەوتانەی لێكەوتووەتەوە.

*مەم بورهان قانع، ڕۆژنامەنووس و کاندیدی نەوەی نوێ، بۆ پەرلەمانى هەرێمى کوردستان، دەڵێت، کە بوومە ئەندام پەرلەمان کەیسى ڕۆژنامەنووسانى تیرۆرکراو دەجوڵێنم، دەشڵێت: کاردەکەم بۆ هەوموارکردنەوەى یاساى بەدەستهێنانى زانیارى و یاساى کارى ڕۆژنامەنووسى لە هەرێمى کوردستان.

*لە شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کورد یو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لاوان، پێنجەمین فێستیڤاڵی دەنگە جیاوازەکان بەدروشمی "عەشقی وەلی لە پایزدا دەپشکوێ" ڕێکدەخات، کە تیایدا گۆرانی و مۆسیقا و نمایشی هەڵپەڕکێ و پێشانگای کاری دەستیی پێشکەشدەکرێت، کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە.

*لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا داتا و ئامارەکانی تایبەت بە توێژینەوەی (کاریگەری کەلتووری و کۆمەڵایەتی لەسەر لاوازیی ڕۆڵی ژنان لە بەشداریی سیاسییدا)، کە لەلایەن ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO و ڕێکخراوی NPAی نەرویجی ئەنجامدراوە، کاتژمێر ١١:٠٠ لە هۆڵی ڕێستۆرانتی داوا لە شاری سلێمانی.

* شێركۆ حەمەئەمین كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕێکخدەخات، لەسەر کێشە و گیروگرفتەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و کەموکورتییەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن، کاتژمێر ٠١:٠٠ لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.

*لەژێر چاودێری وەزیری ناوخوی حكومەتی هەریمی كوردستان، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان بە هاوكاری ڕێكخراوی unfpa هێڵی گەرمی 119 ڕادەگەیەنێت، كە وەك هێڵی فریاكەوتنە بۆ یارمەتیدانی ئافرەتان لەكاتی ڕووبەڕووبونەوەی هەر تووندوتیژییەك لە هەرێمی كوردستان، کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان/هەولێر.