ڕۆژەڤی ٢٧-١٠-٢٠١٨

*کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکى پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵى یەکێتى نووسەران، لە شارى سلێمانى، پڕۆژەیەک ڕادەگەیەندرێت بە ناونیشانى' ژن ژیانە مەیکوژە' لە لایەن کۆمەڵێک چالاکوانى  هەرێمى کوردستان و ئەوروپاوە...


*بەشێک لە كەلوپەلە شوێنەوارییەكانی مێزۆپۆتامیا و بە تایبەت ناوچەکانی باشوری کوردستان لە مۆزەخانەی سلێمانی کۆكراونەتەوە و تێکەڵاو بە جوانی و ڕەسەنایەتی ئەو شارە بوون، ڕۆژنیوز ڕاپۆرتێکى لەسەر مێژووى مۆزەخانەى سلێمانى و ژمارەى ئەو پارچە مێژوویانەى کە تێیدایە و مێژووى پارچەکان بە ڤیدیۆ ئامادەکردووە.

*کاتژمێر ١٠:٠٠ى سەرلەبەیانى بەرهەم ساڵح، لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە هەرێمى کوردستان.

*کاتژمێر ٠٣:٠٠ پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.