ڕۆژەڤی ٢٧-١٢-٢٠١٨

- ئەمڕۆ ١٩هەمین گروپی هەدەپە لە هەولێر، دەست بە مانگرتن دەکەن، لە سلێمانی و مەخمور-یش گروپی نوێ دەست بە مانگرتن دەکەن..بە ڤیدیۆ


- ئەمڕۆ ‌کاتژمیر ١١ی سه‌ر له‌به‌یانی له‌باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌سترێت لەسەر ئاماری کار و چالاکیه‌کانی هاتووچۆی هه‌ولێر و ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ و قوربانییەکان ده‌خرێتەڕوو.

- تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان ئەمڕۆ کتژمێر ٩:٣٠ لە هۆلی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داتا و ئامار لەبارەی رەوشی بەندیخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت..بەڤیدیۆ

- پرۆژەی کۆچبەر دوایین ئاماری ٢٠١٨ لە بارەی کۆچکردن بڵاودەکاتەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر ١١ی بەیانی.

-گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە دژی سوتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی ئەنجام دەدرێت، لە گۆڕستانی حاجی قادر لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، کاتژمێر ٠١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، بە ڤیدیۆ

- گروپی ئومێدێک بۆ توشبوانی شێرپەنجە لە کەرکوک کۆمەک و ھاوکاری کە پێکھاتووە لە جل بەرگ و دیاری و خواردن و یاری بۆ منداڵان دابەش دەکاتە سەر توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرکوک، بە چالاکی گورانی و میوزیک و شانۆ، لە سەنتەری شێرپەنجەی کەرکوک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۰ی بەیانی لەپێش بازاڕی قەیسەرییە سوتاوەکە دوکاندارەکان لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی هۆشداری دەدەن بە ئیدارەی کەرکوک..بەڤیدیۆ

- ڕێکخراوی چالاکی کۆمەڵگە دیبەیتێک ساز دەکات لەسەر هەڵوەستەیەک لەسەر گەنج و نا ئومێدییەکانی ئێستای لە کوردستان، ئەمڕۆ لە سلێمانی کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە هۆتێل تایتانیک..بەڤیدیۆ

- ئەمڕۆ کاتژمێر ۱٠:۳٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس) لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی _ زانکۆی گەرمیان، کۆڕێک دەبەسترێت لەژێر ناوی (کەسێتی هێمنی موکریانی لە نێوان هەست و نەستیدا).

- ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ ڕێبوار تاڵەبانی لە هەولێر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەیە لەسەر بڕیارەکەی دادگا..بەڤیدیۆ

- کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە داتا و ئاماری ساڵی ٢٠١٨ ی کار و چالاکیەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕادەگەیەندرێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ لەناو بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی/ سەرچنار..بەڤیدیۆ

-لە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، کاتژمێر ١١:٠٠، بە ڤیدیۆ

- "دەستێوەردانی حزبیی" وایکردوە ماوەی دوو مانگە شارۆچکەی چۆمان سەربە پارێزگای هەولێر بێ موختارە، مۆری شارۆچکەکەش گەڕێندراوەتەوە بۆ هەولێر، قایمقامیش دەڵێت، لە هەوڵی دانانی موختارێکدان..بە وێنە

- هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیە ڕایدەگەیەنن، پەرتەوازەیی کوردان وای کردووە دوژمنان هێز و پێگەی کورد نەناسن، جەختیشدەکەنەوە لاوازی کوردان لە یەک نەبوونیدایە و بەهێزیشی لە یەکگرتووییدایە..بە ڤیدیۆ

- لە ٢٠١٨ –دا گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دژی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕابوونە سەر پێ، لەلایەکی دیکەوە بێکاریی، هەژاریی و بێهیوایی زیاتر بوون، ئەمەش ڕێگای کردەوە بۆ کۆچبەربوونی بەلێشاوی گەنجان.

- ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریی بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌ک لای بەشێک لە ژنان و پیاوان، ژنێک دەڵێت: نەشتەرگەرییم کرد زیانی لە سودی زیاتربوو، پسپۆڕێکی ده‌روونیش بە گرنگی دەزانێت پێش نەشتەرگەرییەکان سەردانی دەرونناسان بکرێت، پزیشکێکیش ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌کات، هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک گره‌نتی سه‌رکه‌وتنی ١٠٠٪ی نییە.

- نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان دەڵێت، هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، تەنها لەسەر پارتێک یان لەسەر کورد نییە، بەڵکو لەسەر ستاتۆی کورد و لەسەر سیستمی دیموکراتییە لە ناوچەکەدا، ئاشکراشیدەکات، گفتوگۆ هەیە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ دامەزراندنی سوریایەکی نا ناوەندیی و دەشڵێت: ئێمە لە قۆناغە سیاسییەکاندا بەها دیموکراتییەکان دەپارێزین..بەڤیدیۆ