ڕۆژەڤی ٢٧-٤-٢٠١٩

-پێشمەرگە دێرینەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ڕەوشەی هەیە لە کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە، هەربۆیە دەڵێن: پێویستمان بە یەکگرتنە.


-لە شاری کەرکوک کۆنسێرتی هونەرمەند سابیر کوردستانیی بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە.
-بەهۆی خراپیی ڕێگەوە، ژیانی شۆفێرانی مەزی پەروێزخان لە مەترسیدایە، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی گه‌رمیان-یش دەڵێت: هیچ پلانێکیان نیه‌ بۆ چاککردنی ئه‌و ڕێگایه‌. ئەندامێکی ئەنجومەنی پەروێزخانیش باس لەوە دەکات، لە ٨٠٪ی داهاتی مەرزەکە نازانرێ دەچێتە گیرفانی کێوە!

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، تۆڕی دیالۆگی میدیا خەڵاتی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.