ڕۆژەڤی ٢٧/٩/٢٠١٨

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاتژمێر ٠١:٠٠ کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، دوو بڕیاردەر بۆ ئەنجومەنەکە دیاریی دەکرێن و دەنگ لەسەر بڕیارەکانی پارێزگای بەسرە و پێکهێنانی لیژنەیەکی یاسایی کاتیی دەدرێت، لە کارنامەی دانیشتکەدا باس لە هەڵبژرادنی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠، لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ڕۆژی هەڵبژاردن ساز دەکات.

*ئۆفیسی سلێمانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا خواست و داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو، کاتژمێر ٠١:٠٠ لە پارکی ئازادیی.. بە ڤیدیۆ

*کاندیدێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت کاری پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی کوردستان سنوور دانانبێت بۆ داگیرکارییەکانی سەر باشوری کوردستان، بۆئەوەش کۆنگرەی نەتەوەیی بە ڕێگاچارە دەزانێت، داواش دەکات هەر لایەنێک هاوکاریی "داگیرکەران بکات دادگایی بکرێت".. بە ڤیدیۆ

هاوڵاتیانی شاری هەولێر پێیان وایە، کە بەهۆی سسیتی ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان و منداڵانەوەیە، کە توندوتیژیی و پێشێلکاریی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ بەردەوامە، دەشڵێن: پێویستە ئەو ڕێکخراوانە لەژێر چەتری حزب بێنە دەرەوە.. بە ڤیدیۆ