ڕۆژەڤی ٢٨/١٠/٢٠١٨

* لەگەڵ ئاوابوونی خۆر، دەستگێڕ و فرۆشیارەکانی بەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، خۆیان کۆدەکەنەوە و ڕێگای ماڵ دەگرنە بەر، بەڵام بۆ خواردنگەکانی سەر شەقام دەبێتە دەستپێکی کار، بەجۆرێک شەوانی بەردەم مزگەوتی گەورە و شەقامی بێکەس، تەواو دەبێتە خواردنگە، ڕۆژنیوز ڕاپۆرتێکى مەیدانى لەسەر ئەو شەقامەى کە ناخەوێت ئامادەکردووە.. بە ڤیدیۆ


* بەرپرسی كۆمیتەی گوێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە سەدان چەتەی داعش لەدوای ئازادكردنی موسڵ ڕوویان لە سنوورەكە كردووە و لە هەوڵی خۆڕێكخستنەوەدان، دەشڵێت: ئەگەر ڕووبەڕوویان نەبینەوە دەبنە مەترسیەكی گەورە لەو سنوروە، لە ڕاپۆرتێکى ڤیدیۆیى ڕۆژنیوزدا سەرنج خراوەتە سەر جوڵەکانى داعش لە دەڤەرى گوێر.. بە ڤیدیۆ

*کاتژمێر ١٠:٠٠ى سەرلەبەیانى لە بیناى قائیمقامییەتى شارى سلێمانى، کۆبوونەوەى لیژنەى فریاگوزارى خێرا ئەنجام دەدرێت، ڕەنگە گفتوگۆ لەسەر ڕووداوى لافاو کەوتنەوەکە بکەن.

*کاتژمێر ٣:٠٠ى پاش نیوەڕۆ، لەهۆڵى کافتریاى گەلەرى ئەمنە سورەکە، ڕێکخراوى باران بۆ پرسى ئەنفال و جینۆساید، مەرایسمى بڵاوکردنەوەى شەش کتێب بە زمانى ئینگلیزى لەسەر جینۆساید و ئەنفال ئەنجام دەدات.. بە ڤیدیۆ

*ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و پرسی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگە، پرسی نەوت و ئەنجومەنی پارێزگا، گفتوگۆدەکرێت.. کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک.. بە ڤیدیۆ

* کاتژمێر ١٠:٠٠ بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکات.

*کاتژمێر ١١:٠٠ کونسوڵی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی هەڵەبجە دەکات، هەوەرها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەردانى هەڵەبجە دەکات.

* شاندێکى حکومەتی عێراق، دێنە هەڵەبجە لە بارەی کردنەوەی هەندێ مەرزی سنووریی.

*لە شارۆچکەى کفرى، دیدارێک لەژێر ناونیشانى دیدارى هونەرى و ئاشتى، دەستپێدەکات، کە تێیدا  شانۆ و پێشەنگاى شێوەکارى و فیلمى سینەمایى نمایش دەکرێت، دیدارەکە ماوەى سێ ڕۆژ دەخایەنێت.. بە ڤیدیۆ